له توركیا به‌هۆی نه‌بوونی سزای توند زنجیره‌ی كوشتنی ژنان به‌رده‌وامه
وێستگه نیوزـ
سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه به‌رده‌وامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌وه‌ی له توركیا تووندوتیژی دژی ژنان، ئاستێكی به‌رزی به‌خۆیه‌وه‌بینیوه و ژماره‌ی قوربانییه‌كانی به مه‌ترسیدار وه‌سفكردووه و داوای پێویستی گه‌ڕانه‌وه بۆ رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌سته‌مبوڵ ده‌كات.
كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ژنانی توركیا، له‌ژێر باری قورسی تووندوتیژی خێزانی‌دا ده‌ژین كه به هۆی نه‌بوونی سزاوه، تابێت به‌شێوه‌یه‌كی خێرا زیاتر په‌ره‌ده‌سێنێت
پێده‌چێت پرسی تووندوتیژی خێزانی له توركیا، به‌م نزیكانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، بگره تابێت رووداوه‌كانی و مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگا، له زیادبوون و په‌ره‌سه‌ندندایه، به جۆرێك ته‌نها له‌م مانگه‌دا، 10 ژن به‌هۆی تووندوتیژی خێزانییه‌وه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
پلاتفۆرم یان سه‌كۆی "كوشتنی ژنان راگرن" ناوی هه‌ندێك له‌و ژنانه‌ی تۆماركردووه كه كوژراون یان له‌سه‌ر ده‌ستی هاوسه‌ره‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه. له‌وانه شوكران ئابا ته‌مه‌ن 19 ساڵ كه دایكی كچێكی سێ مانگه، له‌سه‌ر ده‌ستی حه‌كیم ئابای هاوسه‌ری، له ئه‌ده‌نه به فیشه‌ك كوژراوه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌كه له 21 حوزه‌یرانی ئه‌م مانگه، داوای جیابوونه‌وه‌ی كردبوو.
هه‌روه‌ها فاتمه كه‌هره‌مان ته‌مه‌ن 31 ساڵ، رۆژی 21 حوزه‌یران له شاری ئه‌زمیر، دوای دروستبوونی شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، به هۆی ئه‌وه‌ی فیشه‌كێك به‌ر سه‌ری ده‌كه‌وێت، ده‌موده‌ست گیان له‌ده‌ستده‌دا.
ئه‌وه‌ی له‌م تاوانانه‌دا جێگای سه‌رنجه، ئه‌وه‌یه تاوانه‌كان ته‌نها په‌یوه‌ست نین به گه‌نجه‌كان و قسه‌كردن له‌سه‌ر زوو هه‌ڵچوون و كاردانه‌وه‌كانیان. ئه‌وه‌تا پێش سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، حاڵه‌تێكی كوشتن له شاری عه‌نتاب تۆمار كراوه، تێیدا فاتیمه مێركانداغی ته‌مه‌ن 68 ساڵ، له‌سه‌ر ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌مین مێركانداغی ته‌مه‌ن 70 ساڵ، به فیشه‌ك ده‌كوژرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، سه‌كۆی "كوشتنی ژنان راگرن" له بالیكسیر كوشتنی خاتو مایزر گۆكیلیدز ته‌مه‌ن 55 ساڵ، له‌سه‌ر ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی جه‌عفه‌ر گۆكیلیدز تۆمار ده‌كات، ئه‌م پیاوه دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی خۆشی ده‌كوژێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی سه‌كۆكه كه له هه‌مو سه‌كۆكانی دیكه‌ی تایبه‌ت به ژنان له توركیا، به‌ناوبانگتر و چالاكتره، ده‌ڵێت: "كوشتنی ژنان له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوه‌كان، زۆرجار په‌یوه‌سته به ناكۆكی خێزانی، له نمونه‌ی ته‌ڵاق یان به هۆكاری كێشه‌ی داراییه، له نمونه‌ی كێشه‌ی په‌یوه‌ست به میرات".
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌كۆكه‌وه به هه‌ردوو كه‌ناڵی "ئه‌لعه‌ره‌بییه نێت و ئه‌لحه‌دس نێت"ی راگه‌یاندووه: "تاوانه‌كانی كوشتنی ژنان له توركیا، به‌هۆی هۆكاری جیاواز جیاوازه‌وه راناوه‌ستێت، له پێش هه‌مویانه‌وه سزاكان تووند نین. قورسترین سزای كوشتنی ژنان، ته‌نها زیندانیكردنه بۆ ماوه‌ی 3 تا 5 ساڵ، پاشان بكوژه‌كه دێته ده‌ره‌وه و به ئازادی ده‌سوڕێته‌وه. ئه‌مه‌یه وایكردووه پیاوان به ئاسانی ده‌ستیان بچێته كوشتنی ژنه‌كانیان، چونكه سزایه‌كی راست و تووند له ئارادا نییه".
سه‌كۆی ناوبراو له راپۆرته‌كه‌ی بۆ مانگی ئایاری رابردوو، كوشتنی 25 ژنی له یه‌ك مانگدا تۆمار كردووه، ئه‌مه جگه له‌و 21 ژنه‌ی دیكه كه له هه‌لومه‌رجێكی ئاڵۆز و نادیاردا، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه 10 له‌و ژنانه‌ی كوژراون، ویستویانه بڕیار له‌سه‌ر ژیانی خۆیان بده‌ن، وه‌ك جیابوونه‌وه یان ره‌تكردنه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری. هه‌روه‌ها 19 ژنیان له‌سه‌ر ده‌ستی هاوسه‌ره‌كانیان و ژنێك له‌سه‌ر ده‌ستی باوكی و ژنێكی دیكه له‌سه‌ر ده‌ستی براكه‌ی و دانه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌ر ده‌ستی كوڕه‌كه‌ی، كوژراون.
سه‌كۆكی "كوشتنی ژنان راگرن" له ساڵی 2021، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ژنان له توركیا دامه‌زراوه و حاڵه‌ته‌كانی كوشتنی ژنان تۆمار ده‌كات. له ساڵی 2023 كوشتنی زیاد له 403 ژنی له‌و ساڵه‌دا تۆمار كردووه.
PM:06:01:28/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت