دوو كاتژمێر بۆ ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێران درێژكرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مرۆ هه‌ینی دوو کاتژمێر بۆ کاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران درێژکرایەوە.
بریاربوو كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی پرۆسه‌ی ده‌نگدان كۆتایی بێت، به‌ڵام دەستەی هەڵبژاردنەکانی ئێران دوو كاتژمێری زیاتر كرد.
لە 14ـیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران‌دا 61 ملیۆن و 452 هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 58 هەزار و 640 بنکەی دەنگدان لە سەرانسەری ئێران و رۆژهەلاتی کوردستان دانراون؛ لە دەرەوەی وڵاتیش هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته دەتوانن لە رێگەی 344 بنکە دەنگ بدەن.
بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چوار كاندید بۆ بەدەستهێنانی پۆستەکە رکابەری دەکەن كه بریتین له سەعید جەلیلی، محەمەدباقر قالیباف، مستەفا پوورمحەمەدی و مەسعود پزیشکیان.
PM:05:48:28/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت