ئه‌مریكا ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئیسرائیل و حزبوڵا ده‌ستپێكرد
وێستگه‌نیوز-
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به ناردنی كه‌شتییه‌كی جه‌نگی بۆ سنووره ئاوییه‌كانی ئیسرائیل و لوبنان، ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌نێوان سوپای ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی ده‌ستپێكرد.
تۆڕی ئێن بی سی نیوز به پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كان بڵاویكرده‌وه، سوپای ئه‌مریكا هێزه‌كانی له نزیك لوبنان و ئیسرائیل جوڵه پێكردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌كانی له ئه‌گه‌ری په‌ره‌سه‌ندنی ناكۆكییه‌كان و ده‌ستپێكردنی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی.
تۆڕی ئێن بی سی نیوز به پشتبه‌ستن به لێدوانی سێ به‌رپرسی به‌رگری ئه‌مریكی و به‌رپرسێكی پێشووی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه كه "وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) هێزه‌كانی سوپای له نزیك ئیسرائیل و لوبنان جوڵه‌پێكردووه بۆئه‌وه‌ی ئاماده ده‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه ئه‌مریكییانه‌ی له لوبنانن له حاڵه‌تی ده‌ستپێكردنی جه‌نگدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دانوستان ده‌كات بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنی ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان و هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا "كه‌شتی هێرشبه‌ری ی‌و ئێس ئێس واسپ (USS Wasp)، و یه‌كه‌ی 24ی چاودێری هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا كه توانای ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌تیان هه‌یه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕوویان له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كه‌شتی نیشتنه‌وه‌ی ی‌و ئێس ئێس "ئۆك هیڵ" و كه‌شتییه‌كی دیكه‌وه بكه‌ن.
به‌رپرسان ده‌ڵێن: "كه‌شتی واسپ له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌مریكی له لوبنان به هاوكاری سه‌ربازی و هه‌ر ئه‌ركێكی دیكه".
ئێن بی سی نیوز ڕایگه‌یاندووه كه "واشنتۆن زۆر نیگه‌رانه له‌وه‌ی له هه‌فته‌كانی داهاتوودا ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی ئه‌نجام بدات و هێرشی زه‌مینی بۆسه‌ر لوبنان ده‌ستپێبكات".
لای خۆیه‌وه ڕۆژنامه‌ی پۆلیتیكۆ به پشتبه‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه "ره‌نگه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا شه‌ڕێكی به‌رفراوان له‌نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان ڕووبدات" ئه‌گه‌ر لایه‌نی ئیسرائیلی و حه‌ماس نه‌گه‌نه رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه.
PM:03:58:28/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت