راپرسییه‌ك: چاودێرانی دیبه‌یته‌كه ده‌ڵێن تره‌مپ به‌سه‌ر بایدندا سه‌ركه‌وت
بایدن و تره‌مپ له كاتی دیبه‌یته‌كه‌دا
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی راپرسییه‌كی تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن، ئه‌و چاودێرانه‌ی كه دیبه‌یته‌كه‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی نێوان جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووییان بینیوه، ده‌ڵێن كه تره‌مپ ئاستێكی باشتری هه‌بووه.
به‌پێی ئه‌و راپرسییه‌ی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن ئه‌نجامی داوه، رێژه‌ی ئه‌و چاودێرانه‌ی كه ئاماژه‌یان به باشتربوونی ئاستی ترامپ كردووه، نزیكه‌ی 67% بووه، له به‌رامبه‌ردا 33%ی چاودێران وتوویانه ئاستی بایدن باشتره.
پێش دیبه‌یته‌كه هه‌مان ئه‌و چاودێرانه رایانگه‌یاندبوو كه پێشبینی ده‌كه‌ن رۆڵی تره‌مپ له بایدن باشتر بێت، به رێژه‌ی 55% بۆ تره‌مپ له به‌رامبه‌ردا 45% بۆ بایدن.
چاودێرانی دیبه‌یته‌كان له راپرسییه‌كه‌دا 5 خاڵ زیاتر لایه‌نگری كۆمارییه‌كان بوون به به‌راورد به دیموكراته‌كان، به‌مهۆیه‌شه‌وه ئاماده‌بووان كه‌مێك زیاتر مه‌یلیان به‌لای حزبی كۆمارییدا هه‌بوو.
ئه‌نجامه‌كان ده‌یانخست كه گۆڕانكارییه‌ك له ئه‌نجامه‌كانی ساڵی 2020 روویداوه، ئه‌و كات چاودێرانی دیبه‌یته‌كان پێیانوابوو كه له دیبه‌یته‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا بایدن به‌سه‌ر ترامپدا سه‌رده‌كه‌وێت و زاڵ ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، شه‌وی پێنجشه‌ممه زۆرینه‌ی 57%ی چاودێرانی دیبه‌یته‌كان رایانگه‌یاندووه كه متمانه‌ی راسته‌قینه‌یان به توانای بایدن نییه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی وڵاته‌كه، له كاتێكدا 44%یان رایانگه‌یاندووه متمانه‌ی راسته‌قینه‌یان به توانای تره‌مپ نییه بۆ ئه‌و كاره.
له راستیدا ئه‌م ژمارانه نه‌گۆڕا له‌و راپرسییه‌ی كه پێش دیبه‌یته‌كه ئه‌نجامدرا، به‌و پێیه‌ی 55%ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه رایانگه‌یاند كه متمانه‌یان به بایدن نییه، له كاتێكدا 47% رایانگه‌یاند كه متمانه‌یان به تره‌مپ نییه.
له‌م پێوه‌ره‌دا هیچ كام له كاندیده‌كان نمره‌ی به‌رزیان نه‌بووه، به‌ڵام له‌كاتێكدا ته‌نها 36%ی چاودێرانی دیبه‌یته‌كان ئێستا ده‌ڵێن متمانه‌یه‌كی زۆریان به توانای تره‌مپ هه‌یه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی وڵات، ته‌نها 14%یان هه‌مان شتیان له‌باره‌ی بایدنه‌وه وتووه.
راپرسییه‌كه‌ی سی ئێن ئێن له رێگه‌ی كورته‌نامه‌وه له‌گه‌ڵ 565 ده‌نگده‌ری تۆماركراوی ئه‌مریكی ئه‌نجامدراوه كه رایانگه‌یاندووه رۆژی پێنجشه‌ممه سه‌یری دیبه‌یته‌كه‌یان كردووه و ئه‌نجامی راپرسییه‌كه ته‌نها بۆچوونی چاودێرانی دیبه‌یته‌كه.
AM:10:52:28/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت