ڕۆژنامه گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دیبه‌یته‌كه‌ی بایدن و تره‌مپ ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
هه‌رزوو رۆژنامه گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ یه‌كه‌مین دیبه‌یتی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌یان كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێیدا هاتووه ره‌نگه شتێك بێت كه یاریده‌ده‌ره‌كانی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئامۆژگاری بكه‌ن كه نه‌یخوێنێته‌وه.
لایه‌نگرانی جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هیوایان خواست ئه‌و دیبه‌یته‌ی كه ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌و ترس و نیگه‌رانییانه بڕه‌وێنێته‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 81 ساڵه ڕێگه‌ی پێنادات بۆ خولێكی دیكه ئه‌و پۆسته بگرێته‌وه، به‌ڵام ده‌نگه زبره‌كه‌ی و هه‌ندێكجاریش ئاسته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به دۆناڵد تره‌مپ ركابه‌ره كۆمارییه‌كه‌ی، پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌رخست.
لێره‌دا گرنگترین ئه‌و شتانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه ڕۆژنامه گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا ڕووماڵیان كردووه:
واشنتۆن پۆست: زیندوویی تره‌مپ له به‌رامبه‌ر خه‌باتی بایدن بۆ گه‌یاندنی زانیارییه‌كان
ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا له میانی دیبه‌یتی سه‌رۆكایه‌تیدا به‌رده‌وام بوو له زیاده‌ڕه‌وی و خستنه‌ڕووی زانیارییه هه‌ڵه‌كانی خۆی، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به تاوان و كۆچبه‌ران. به‌ڵام ڕۆژنامه‌كه تیشكی خسته سه‌ر جیاوازییه‌كی سه‌رنجڕاكێشی نێوان وزه و چالاكی تره‌مپ و خه‌باتی جۆ بایدن بۆ گه‌یاندنی خاڵه‌كانی به شێوه‌یه‌كی پوخت و تێگه‌یشتوو.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه بایدن به‌ده‌ست ده‌نگێكی زبر و قسه‌كردنێكی ناهاوسه‌نگه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌و پێیه‌ی تره‌مپ خۆی له زۆر پرسیاری ڕاسته‌وخۆ دزییه‌وه و زنجیره‌یه‌ك درۆی بڵاوكرده‌وه كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی دیبه‌یته‌كه‌وه له یه‌كه‌م دیبه‌یتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژاردنی گشتی ساڵی 2024دا پشتڕاست نه‌كرایه‌وه.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: بایدن له یه‌كه‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ تره‌مپ "شكستی هێنا"
ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكرده‌وه، رۆڵی بایدن له دیبه‌یته‌كه‌دا ناجێگیر بووه، ئه‌و جۆره وتاره‌ی پێشكه‌ش كردووه كه دیموكراته‌كان لێی ده‌ترسان، وزه و شه‌ڕانگێزی كه‌م بووه. له به‌رامبه‌ردا تره‌مپ، به شێوه‌یه‌كی جیاواز، له ماوه‌ی نمایشێكی 90 خوله‌كیدا كه پڕ بوو له سووكایه‌تی و دژایه‌تی سیاسی، توانی ئارامیی خۆی بپارێزێت.
تره‌مپ خۆی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی پرسیاره‌كان به‌دوور ده‌گرت، له كاتێكدا وا دیار بوو بایدن له هه‌ندێك كاتدا بیركردنه‌وه‌ی له‌ده‌ست ده‌دا و هه‌وڵی ده‌دا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كان سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نه‌كه‌ی.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه ڕێگه‌ی به دوو نه‌یاره‌كه داوه كه له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌كی بچووكی ده‌نگده‌راندا كه هێشتا یه‌كلانه‌بوونه‌ته‌وه، تیشك بخه‌نه سه‌ر خاڵه لاوازه‌كانی یه‌كتر.
ڕۆژنامه‌كه له زاری ئارۆن كاهل، به‌ڕێوه‌به‌ری دیبه‌یتی زانكۆی میشیگان بڵاویكرده‌وه، "تا ئێستا بایدن خراپترین 15 خوله‌كی ده‌ستپێكی دیبه‌یتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌بووه". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه ته‌مه‌ن یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی مێشكی زۆرێك له ده‌نگده‌رانی سه‌رقاڵ كردووه، به‌و پێیه‌ی بایدن له‌و ده‌ستپێكه‌دا به ته‌مه‌نتر ده‌ركه‌وت له‌به‌رده‌م بینه‌رێكی زۆری ته‌له‌فزیۆنیدا.
هاوكات بایدن پشكی خۆی له هه‌ڵه‌كان به‌ركه‌وت و كاتێك وه‌ڵامی پرسیارێكی سه‌باره‌ت به قه‌رزی نیشتمانی دایه‌وه، ده‌ستی كرد به باسكردنی سیاسه‌تی ته‌ندروستی، ده‌می ته‌ته‌ڵه‌ی كرد و وا دیار بوو له كۆتایی وه‌ڵامه‌كه‌یدا شته‌كانی له بیرچووه‌ته‌وه. ڕۆژنامه‌كه تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تره‌مپی ركابه‌ری به درێژایی ده‌ستپێكه‌كه‌كه‌ی به‌هێز بوو، و دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه‌ی ناڕوون بۆ پرسیارێك سه‌باره‌ت به كۆچبه‌ری، هه‌وڵیدا تیشك بخاته سه‌ر ته‌ته‌ڵه‌كردنه‌ی بایدن.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز: تره‌مپ سوودی له ئاسته "له‌رزۆكه‌كه‌ی" بایدن وه‌رگرت
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا له میانی دیبه‌یته‌كه‌دا چه‌ندین جار هێرشی شه‌ڕانگێزانه و چه‌واشه‌كارانه‌ی دژی بایدن سه‌رۆكه "له‌رزۆكه‌كه" ئه‌نجامدا. ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، زۆرجار ئاستی بایدن ته‌مومژاوی بووه، چونكه خێرا قسه‌ی ده‌كرد و هه‌ندێكجاریش وا دیاربوو قسه‌كانی ده‌گێڕێته‌وه.
تره‌مپ، له‌رزۆكی بایدن و هه‌نگاوه هه‌ڵه دووباره‌كانی قۆسته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر پرسیاره‌كانی كۆمارییه‌كان بكاته‌وه سه‌باره‌ت به توانای مێشكی سه‌رۆك. كاتێك بایدن له كاتی وه‌ڵامه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به كۆچبه‌ری دواكه‌وت، تره‌مپ به خێرایی وتی: "به‌ڕاستی نازانم له كۆتایی ئه‌و رسته‌دا چی وتووه. پێموایه خۆشی نازانێت چی وتووه".
دیموكراته‌كان نیگه‌رانی خۆیان له ئاستی بایدن ده‌ربڕی. له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا دوای ده‌ستپێكردنی مشتومڕه‌كه، دیموكراته‌كان هه‌ستیان به نیگه‌رانی كرد سه‌باره‌ت به ئاستی بایدن.
له سۆشیال میدیا، له چات و ئیمه‌یڵه‌كاندا، لایه‌نگرانی بایدن به‌هۆی ده‌نگی له‌رزۆكی سه‌رۆك و وه‌ڵامه ناته‌باكانی و سه‌رلێشێواوی ڕواڵه‌تی له كاتی هه‌ندێك له وه‌ڵامه‌كانیدا تووشی شۆك بوون. نیگه‌رانییه‌كان سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نی بایدن كه چه‌ند مانگێكه بابه‌تی گه‌رمه ، پێش ئه‌وه‌ی مشتومڕه‌كه كۆتایی پێبێت، هاته ئاراوه.
لۆس ئه‌نجلۆس تایمز: هیچ ڕێزێك نه‌بوو
ڕۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلۆس تایمز رایگه‌یاندووه كه له كاتی یه‌كه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و له ماوه‌ی كه‌مێك زیاتر له 90 خوله‌كدا و له‌به‌رده‌م بینه‌رێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، بێڕێزییه‌كی زۆر له نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌دا ئه‌نجام درا.
تره‌مپ بایدنی به "تاوانبار" و ناكارامه وه‌سف كرد و وتی كه ناتوانێت له تاقیكردنه‌وه‌ی ژیری ده‌ربچێت.
له به‌رامبه‌ردا بایدن تره‌مپی به "گه‌مژه" و "دۆڕاو" ناوبرد، ئه‌مه‌ش ئه‌و وه‌سفانه‌یه كه كارمه‌ندێكی پێشووی تره‌مپ ڕایگه‌یاندبوو كه ناوبراو جارێك به‌و جه‌نگاوه‌ره دێرینانه‌ی وتووه كه له جه‌نگه‌كانی ئه‌مریكادا كوژراون.
هه‌موو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن پێیانوایه كه ته‌وقه‌نه‌كردنی كاندیده‌كان له سه‌ره‌تا و كۆتایی دیبه‌یته‌كه‌دا نیشانه‌یه‌كی دیاری "بێ ڕێزی"یه.
AM:10:17:28/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت