ئێران سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت
وێستگه‌نیوز-
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئێران له دوای كۆچی سه‌رۆكی پێشوو له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ستی پێكرد و چوار كاندید كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی كورسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ی حوزه‌یرانی 2024 پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ستی پێكرد.
به پشتبه‌ستن به ماده‌ی 36ی یاسای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئێرانیان هه‌یه و ته‌مه‌نیان لانیكه‌م 18 ساڵه ده‌توانن به پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌سڵی له‌دایكبوون یان كارتی نیشتمانی خۆیان به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئێران له كاتێكدا كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه به‌هۆی ڕوداوێكی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی له 19ی ئایاری ئه‌مساڵدا، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری پێشوو گیانی له‌ده‌ستدا.
یه‌كێك له كاندیده‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران مه‌سعود پزیشكیانه كه ساڵی 1954 له مهاباد له‌دایك بووه و ساڵی 2001 بۆ 2005 له حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د خاته‌می وه‌زیری ته‌ندروستی بووه، چوار خولیش ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی بووه، له هه‌ر چوار خوله‌كه‌دا نوێنه‌ری ته‌ورێز بوه، گه‌ڕێكیش جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران بوه.
سه‌عید جه‌لیلی یه‌كێكی دیكه‌یه له كاندیده‌كان و له ساڵی 1965 له مه‌شهه‌د له دایكبووه، له ساڵی 2007 بۆ 2013 سكرتێری باڵای هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی بوه، سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری ئه‌تۆمی ئێرانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا، ساڵی 2013 كاندیدی سه‌رۆك كۆمار بو به‌ڵام هه‌ڵنه‌بژێردرا.
ساڵی 2021 كاندیدی سه‌رۆك كۆمار بوو، به‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی ئیبراهیم ره‌ئیسی كشایه‌وه، ساڵی 2013 بۆ 2024 ئه‌ندامی كۆڕی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێرانه.
هاوكات محه‌مه‌د باقر قالیباف كه له ساڵی 1961 له مه‌شهه‌د له دایكبووه و دكتۆرای له جوگرافیای سیاسی له زانكۆی تاران وه‌رگرتووه، له ساڵی 1997 فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران بوو، ساڵی 2000 فه‌رمانده‌ی هێزی پۆلیس بوو، سێ خول سه‌رۆكی شاره‌وانی تاران بووه.
قالیباف سه‌رۆكی خولی 12هه‌می په‌رله‌مانی ئێران بووه و یه‌كێكه له هاوڕێكانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، خولی پێشتر كاندیدی سه‌رۆك كۆمار بوو، به‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی ئیبراهیم ره‌ئیسی كشایه‌وه.
ساڵی 2017 بۆ 2020 ئه‌ندامی كۆڕی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بووه، ئێستاش یه‌كێكه له كاندیده دیاره‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئێران.
AM:09:20:28/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت