ئیسرائیل هۆشداری ده‌داته لوبنان
وێستگه‌نیوز-
پشێوی و ئاڵۆزییه‌كانی سنوور له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی به‌رده‌وامن، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیلیش ده‌ڵێت"ئێمه شه‌ڕمان ناوێت، به‌ڵام ئاماده‌ین بۆ هه‌موو سیناریۆكان".
یۆئاف گالانت، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاند كه "حزبوڵای لوبنان باش ده‌زانێت كه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ رووبدات، ئێمه ده‌توانین زیانی گه‌وره له لوبنان بده‌ین".
دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له غه‌ززه له 7ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا، حزبوڵای لوبنانی راسته‌وخۆ به‌ره‌یه‌كی له دژی ئیسرائیل كرده‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه‌ش یه‌كتر بۆردوومان ده‌كه‌ن.
ئاستی پشێوییه‌كان له‌م مانگه‌دا به‌رزتربوونه‌وه پاش ئه‌وه‌ی ته‌لئه‌بیب رایگه‌یاند كه "نه‌خشه‌كانی شه‌ڕی لوبنان ئاماده‌یه" و حزبوڵاش ده‌ستیكرد به هه‌ڕه‌شه‌كردن و جه‌ختی ده‌كرده‌وه له‌وه‌ی "ئه‌گه‌ر شه‌ڕ رووبدات، ئه‌وا هیچ كه‌سێك له ئیسرائیل‌دا پارێزراو نابێت".
لوید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یدا له‌گه‌ڵ گالانت، پێی راگه‌یاندووه "شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حزبوڵادا ده‌شێت به‌ره‌نجامی خراپی هه‌بێت بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" و داوای چاره‌سه‌ری دیپلۆماتیشی كردووه بۆ ئه‌و پشێوی و ئاڵۆزیانه.
مارتن گریفپ، رێكخه‌ری كاروباری مرۆیی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری دا له‌وه‌ی "لوبنان خاڵی ده‌ستپێكی ئاگره له‌پشت هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی پشێوی و ئاڵۆزییه‌وه" و ده‌شڵێت ئه‌گه‌ری ئه‌و شه‌ڕه شتێكی تۆقێنه‌ره.
ئه‌ڵمانیا چووه پاڵ كه‌نه‌دا و داوای له هاووڵاتیانی خۆی كردووه كه له لوبنانن تا ئه‌و وڵاته جێبهێڵن و ئه‌و هۆشدارییه‌شی چه‌ندباره كردۆته‌وه كه له پاش رووداوه‌كانی 7ی مانگی 10ی رابردووه‌وه دابونی.
به‌پێی دواترین هه‌واڵ، له‌و پێكدادانانه‌ی تا دره‌نگانێكی رۆژی چوارشه‌ممه روویانداوه له‌سه‌ر سنووری لوبنان، هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل 10 هێرشی ئاسمانییان كردووه و وه‌ك میدیاكانی لوبنانیش ئاماژه‌یان پێكردووه، حزبوڵا 6 هێرشی كردۆته سه‌ر پێگه‌كانی له‌شكری ئیسرائیل.
كاربه‌ده‌ستێكی ئه‌مه‌ریكایی ده‌ڵێت "واشنتۆن، له وتووێژێكی چڕ و پڕدایه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و لوبنان و كاراكته‌ره‌كانی تریشدا و بڕوایشی به‌وه‌یه كه نابێت هیچ لایه‌ك هه‌وڵی په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پشێوی و ئاڵۆزییه‌كان بدات".
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت كه "زۆر زۆر نیگه‌رانه" به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانانه‌ی له سنووری لوبنان هه‌ن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كانیش كردووه تا پشوودرێژی خۆیان بپارێزن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت "توندوتیژییه‌كان له‌سه‌ر سنووری ئیسرائیل به شێوه‌كی به‌رچاو چڕ ده‌بنه‌وه" و هه‌روه‌ها داوای جێبه‌جێكردنی بڕیاری 1701ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات بۆ كاروباری به‌ڕێوه‌بردنی زۆنی سنوور و په‌یمانی وابه‌سته‌یی پاریس ده‌دات و ده‌شڵێت كه "فه‌ڕه‌نسا به ته‌واوه‌تی وابه‌سته‌یه بۆ رێگه‌گرتن له هه‌موو ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ده‌بنه مایه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵۆزییه‌كان له‌و هێڵه شینه‌ی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا دیاركراوه".
له 7 ی مانگی 10 ی ساڵی رابردوودا حه‌ماس بووه هۆكاری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له غه‌ززه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی حه‌ماس هێرشییان كرده سه‌ر باشووری ئیسڕائیل و به‌رپرسانی ئیسڕائیل ده‌ڵێن نزیكه‌ی 1200 كه‌س كوژراون و زیاتر له 250 كه‌سی دیكه به بارمته گیراون. له ئاگربه‌سته‌كه‌ی مانگی یانزه‌دا نزیكه‌ی نیوه‌ی بارمته‌كان ئازاد كران.
به‌پێی به‌رپرسانی ته‌ندروستی غه‌ززه، هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئیسڕائیل له غه‌ززه بووه‌ته هۆی كوژرانی زیاتر له 37,000 كه‌س، ده‌شڵێن هه‌زاران كه‌سی دیكه ره‌نگه له ژێر داروپه‌ردبووی بیناكاندا گیانییان له ده‌ستدابێت.
PM:11:33:27/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت