ئیمارات ماوه‌ی وتار و نوێژی هه‌ینی كورت ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
ده‌سته‌ی گشتی كاروباری ئیسلامی و ئه‌وقافی ئیمارات بڕیاری دا به‌هۆی گه‌رما ماوه‌ی وتار و نوێژی هه‌ینی كورت بكاته‌وه بۆ ته‌نها 10 خوله‌ك.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی حوزه‌یرانی 2024 ده‌سته‌ی گشتی كاروباری ئیسلامی و ئه‌وقافی ئیمارات سه‌رجه‌م وتاربێژانی مزگه‌وته‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد راسپارد كه وتاری هه‌ینی كورت بكه‌نه‌وه، به‌جۆرێك كه ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه له‌گه‌ڵ نوێژدا له 10 خوله‌ك زیاتر نه‌بێت.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی ده‌سته‌ی گشتی كاروباری ئیسلامی و ئه‌وقافی ئیمارات، ماوه‌ی وتار و نوێژی هه‌ینی له‌و وڵاته به 10 خوله‌ك دیاریكراوه و ئه‌و بڕیاره‌ش له سبه‌ینێ هه‌ینی 28ی حوزه‌یران ده‌ستپێده‌كات و تا سه‌ره‌تای تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له نووسراوه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه "له‌به‌ر خه‌می سه‌لامه‌تی نوێژخوێنان بڕیاره‌كه دراوه و بۆ رێگریكردنه له سه‌ختی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ماڵه‌كانی خوای گه‌وره ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی له مانگه‌كانی هاویندا كه پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه”.
ده‌سته‌ی گشتی كاروباری ئیسلامی و ئه‌وقافی ئیمارات راشیگه‌یاندووه كه ئه‌م رێوشوێنه "له‌گه‌ڵ بنه‌مای ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان و سه‌ركردایه‌تی ژیرانه‌مان یه‌كده‌گرێته‌وه كه گرنگییه‌كی تایبه‌ت به پاراستنی ته‌ندروستی تاكه‌كان ده‌دات به ده‌ركردنی یاسا و ڕێكخستنی یاسا كه ئه‌م لایه‌نه به‌رز ده‌كه‌نه‌وه".
ده‌سته‌ی گشتی كاروباری ئیسلامی و ئه‌وقاف په‌رۆشی خۆی بۆ گرنگیدان به مزگه‌وته‌كان و دابینكردنی هه‌مو پێداویستییه‌كانیان و دروستكردنی كه‌شێكی ئاسوده بۆ نوێژخوێنان دوپاتكردۆته‌وه، بۆئه‌وه‌ی بتوانن نوێژه‌كانیان له ماڵه‌كانی خودا به‌ئاسوده‌یی و دڵنیاییه‌وه ئه‌نجام بده‌ن.
PM:10:54:27/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت