سعودیه رێگه نادات حاجییه‌كانی ئێران به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران‌دا بكه‌ن
ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران
وێستگه‌نیوزـ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی حوزه‌یرانی 2024، ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران رایگه‌یاند ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه، رێگه ناده‌ن بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ ژماره‌یه‌كی زۆری حاجییه‌كانی ئێران دابنرێت كه له ئێستادا له‌سه‌ر خاكی سعودیه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا بكه‌ن، هیوای خواست ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
وه‌حیدی له دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێران، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ئێمه ئێستا بیر له رێگای دووه‌م ده‌كه‌ینه‌وه و بۆ ئه‌و رێگایه پێویسته ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوور وه‌ربگیرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "61 ملیۆن كه‌س مافی به‌شداریكردنیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا هه‌یه كه بڕیاره رۆژی هه‌ینی داهاتوو به‌رێوه‌بچێت".
وه‌زیری ناوخۆی ئێران له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، تا راده‌یه‌كی زۆر نزیكه‌ی له هه‌مان ژماره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، واته 61 ملیۆن كه‌س. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه چه‌ند ده‌یان هه‌زار كه‌سێكی دیكه‌ی بۆ زیاد بكرێت".
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كان، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: "نزیكه‌ی 60 هه‌زار بنكه و 90 هه‌زار وێستگه‌ی ده‌نگدانمان له وڵاته‌كه‌دا هه‌یه. هه‌روه‌ها زیاد له 300 لقمان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه".
میدیا ئێرانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، حاجییه ئیرانییه‌كان داوایان كردووه له شوێنی مانه‌وه‌یان له سعودیه، بنكه‌كانی ده‌نگدانیان بۆ ئاماده بكرێت، تاكو بتوانن به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وته‌بێژێك به ناوی سه‌نته‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و حاجییانه‌ی له سعودیه‌ن، نزیكه‌ی 47 هه‌زار حاجییه و رۆژی به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه، له هه‌ردوو شاری مه‌ككه و مه‌دینه ده‌بن. هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 40 هه‌زار حاجی دیكه، تا رۆژی هه‌ینی داهاتوو، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران.
PM:06:32:26/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت