بزانه بۆچی ژنێكی میسری دوای پێنج ساڵ هاوسه‌رگیری و سێ منداڵ له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیاده‌بێته‌وه
نوها ئه‌لجوندی، پارێزه‌ری ژنه میسرییه‌كه
وێستگه‌نیوزـ
له رووداوێكی سه‌یر و سه‌رنجڕاكێشدا، ژنێكی میسری له دادگا داوای جیابوونه‌وه‌ی له مێرده‌كه‌ی كردووه، چونكه مێرده‌كه‌ی خۆیناشوات و بۆنێكی ناخۆشی لێدێت.
پارێزه‌ر نوها ئه‌لجوندی باس له‌وه ده‌كات موه‌كیله‌كه‌ی، داوای جیابوونه‌وه‌ی كردووه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ و خستنه‌وه‌ی سێ منداڵ، به‌رگه‌ی بۆنی ناخۆشی هاوسه‌ره‌كه‌ی گرتووه و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵی زۆریداوه مێرده‌كه‌ی بگۆرێت و خۆی له‌سه‌ر خۆشۆردن و پاكوخاوێنی رابێنێت، به‌ڵام هیچ سودێكی نه‌بووه.
ژنه‌كه ده‌ڵێت له ماوه‌ی ده‌ستگیرانداریدا، زیاد له جارێك هه‌ستی به‌م مه‌سه‌له‌یه كردبوو. به‌ڵام له‌و كاته‌دا، وایزانیوه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌ستگیرانه‌كه‌ی، له كاركردن و به‌سه‌ربردنی رۆژێكی سه‌خت گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ی لێدێت. كه‌چی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستگیراندارییه‌كه‌ی كورت بووه، بۆیه نه‌یتوانیوه له مه‌سه‌له‌كه دڵنیاببێت.
ژنه‌كه دوای هاوسه‌رگیری، تێبینی كردووه مێرده‌كه‌ی وه‌ك عاده‌تی خۆشۆردنی به‌شی هه‌ره زۆری خه‌ڵك، خۆی ناشوات و به‌رده‌وام بۆنێكی ناخۆشی لێدێت. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌ره‌تا تووشی شه‌رمی كردووه و نه‌یزانیوه چۆن چۆنی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و چۆن سه‌رنجی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌و كێشه‌یه راكێشێت، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی بریندار بكات.
هه‌روه‌ها ژنه‌كه باس له‌وه ده‌كات وه‌ك دیاری بۆن و موعه‌تر و جۆری جیاوازی شامپۆ و سابونی بۆنخۆشی خۆشۆردنی، پێشكه‌ش كردووه، تا هانیبدات خۆی بشوات، كه‌چی هه‌موو ئه‌وانه هیچ سودێكی نه‌بووه.
ژنه‌كه دوای هه‌وڵدانێكی زۆر، تووشی شۆك ده‌بێت، چونكه مێرده‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت حه‌ساسییه‌ی له‌گه‌ڵ ئاو هه‌یه و به‌هۆی هۆكارێكی پزیشكییه‌وه، حه‌ز له خۆشۆردن ناكات. وه‌لێ ژنه‌كه به‌م پاساوه قایلنابێت و خۆی له دۆخێك‌دا ده‌بینێته‌وه كه چیتر ناتوانێت له‌گه‌ڵیدا بژی.
ژنه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات هاورێكانی مێرده‌كه‌ی له شوێنی كاركردنه‌كه‌یان، ئه‌وانیش گله‌ییان له بۆنی ناخۆشی مێرده‌كه‌ی كردووه. به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكات، به‌رده‌وام پاساوی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌وه كه حه‌ساسییه‌تی له‌گه‌ڵ ئاو هه‌یه.
لێره‌وه دادگای خێزانی له شاری نه‌سره، بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی ژنه‌كه له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌دات، چونكه به هۆی نه‌بوونی پاكوخاوێنی و بۆنی ناخۆشی مێرده‌كه‌یه‌وه، ژنه‌كه زیانی پێگه‌یشتووه. به‌ڵام تا ئێستا مه‌سه‌له‌ی نه‌فه‌قه‌ی هاوسه‌رگیری و منداڵه‌كان، هه‌ر له دادگای خێزانی ماوه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
PM:05:01:26/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 14592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت