خاته‌می و رۆحانی: له پێناو گۆڕانكاری له ئێران ده‌نگ به پزشكیان بده‌ن
وێستگه نیوزـ
له كاتێكدا ته‌نها دوو رۆژی ماوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئێران، محه‌ممه‌د خاته‌می سه‌رۆكی پێشووی ئێران، داوا له ده‌نگده‌ران ده‌كات ده‌نگ به كاندیدی ریفۆرمخوازه‌كان مه‌سعود پزشكیان بده‌ن.
خاتەمی پێیوایه له نێو هه‌ر شه‌ش كاندیده ره‌كابه‌ره‌كه‌دا، ده‌نگدان به تاقه كاندیدی ریفۆرمخوازه‌كان، ته‌نها رێگای ئێرانییه‌كانه بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له وڵاته‌كه‌دا.
لای خۆیه‌وه، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی پێشوو، ئه‌ویش داوا ده‌كات ده‌نگ به كاندیده‌كه‌ی ریفۆرمخوازه‌كان بده‌ن، چونكه ئه‌و "سووره له‌سه‌ر لابردنی كاریگه‌ری سزاكان و زیندووكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی و چوونه ریزی گروپی كاری دارایی (FATF) و چاره‌سه‌ركردنی كێشه بانكی و په‌یوه‌ندییه بانكییه‌كان".
رۆحانی له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا پاڵپشتی خۆی بۆ پزشكیان ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به قۆناغی حوكمڕانی ئیبراهیم ره‌ئیسی دا كه له رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا، بێ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ناوی بێنێت و وتی: "داوا له میلله‌ت ده‌كه‌م كه به‌رگه‌ی سێ ساڵ له كێشه و ناخۆشی و هه‌ڵئاوسان و ره‌فتاری نا ئه‌خلاقی له شه‌قامه‌كاندا گرت، ده‌نگ به تاقه كاندیدی ریفۆرمخواز بده‌ن".
پزشكیان لای خۆیه‌وه سوپاسی ئه‌وه‌ی كرد كه له وڵات‌دا به "باوكی رۆحی بزووتنه‌وه‌ی ریفۆرم" وه‌سفی ده‌كه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 26ی حوزه‌یرانی ،2024 له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "سوپاسی لوتف و میهره‌بانی خاته‌می ده‌كه‌م. به‌ڵام من كاتێك گوێم له‌م ستایشانه ده‌بێت كه ئاراسته‌م ده‌كرێن، هه‌ست به ئه‌ركه قورسه‌كه‌ی سه‌ر شانم ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: "ته‌نها داوای دادپه‌روه‌ری ده‌كه‌م و تا له ژیاندابم، یارمه‌تیده‌ری بێبه‌شكراوان ده‌بم".
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا، پزشكیان كه ته‌مه‌نی 69 ساڵه و پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری دڵه، باس له‌وه ده‌كات له ئێران، به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر ره‌گه‌زێك، نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ره‌چه‌ڵه‌كێك یا بیروڕایه‌ك یان باوه‌ڕێك ده‌كات.
پزشكیان كه ره‌چه‌ڵه‌كی توركێكی ئازه‌ربایجانییه، له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كردنی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران، مه‌رایی بۆ گه‌لانی غه‌یره فارسی وڵاته‌كه ده‌كرد. ته‌نانه‌ت له‌م پێناوه‌دا روبه‌ڕووی چه‌ندین هێرش و ره‌خنه بووه‌ته‌وه و كار گه‌شت به‌وه‌ی به‌هۆی ره‌چه‌ڵه‌كه‌كه‌یه‌وه، به جوداخواز تۆمه‌تباركرا.
به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا، له‌لایه‌ن روخساره دیاره‌كانی ریفۆرمخوازه‌كانه‌وه، پشتگیرییه‌كی گه‌وره‌ی لێكراوه، له‌وانه خاته‌می، ئه‌مه جگه له محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران.
شایه‌نی باسه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كه بریاره 28 ئه‌م مانگه به‌رێوه‌بچێت، له پاڵ ئه‌م تاقه كاندیده‌ی ریفۆرمخوازه‌كاندا، هه‌ر یه‌ك له سه‌عید جه‌لیلی گه‌وره راویژكاری پێشووی ئه‌تۆمی، عه‌لی ره‌زا زاكانی پارێزگاری تاران، محه‌ممه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئه‌میر حسێن غازی زاده هاشمی وه‌زیری پێشووی داد كه هه‌ر هه‌مویان سه‌ر به موحافیزكاره توندڕه‌وه‌كانن، كێبڕكێ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌كه‌ن.
PM:03:50:26/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت