په‌رله‌مانتارێكی حزبوڵا هه‌رایه‌كی گه‌وره ده‌نێته‌وه: "هه‌موو خه‌میان رابواردنه"
وێستگه نیوزـ
له‌لایه‌كه‌وه لوبنان به درێژایی مێژووی وڵاته‌كه، روبه‌ڕووی یه‌كێك له خراپترین قه‌یرانه ئابورییه‌كان بووه‌ته‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته به‌هۆی ئه‌وه‌ی بانكه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر پاره‌كانیاندا گرتووه، ده‌ناڵێنن، كه‌چی ئا له‌و كاته‌دا، حزبوڵای لوبنان هاوشان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌ززه، بڕیاریداوه له باشور به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی شه‌ڕه‌كه دژ به ئیسرائیل بكاته‌وه.
حزبوڵا ته‌نها به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه ئه‌وه‌تا محه‌مه‌د ره‌عد په‌رله‌مانتار و سه‌رۆكی كوتله‌ی حزبوڵا له په‌رله‌مانی لوبنان، ره‌خنه له هه‌ندێك هاوڵاتی لوبنانی ده‌گرێت كه ده‌ڕۆن بۆ مه‌له‌وانگه‌كان و یانه‌كانی شه‌وانه‌و ده‌ڵێت: شه‌ڕی غه‌ززه به‌رده‌وامه و هه‌موو خه‌می رابواردنی خۆیانه.
محه‌مه‌د ره‌عد به‌م دواییانه و له میانه‌ی وته‌یه‌كیدا، هه‌ندێك هاوڵاتی لوبنانی به كه‌مته‌رخه‌م وه‌سفكرد، ئه‌وانه‌یان ده‌یانه‌وێت به ئیسراحه‌ت دانیشن و ده‌ڕۆن بۆ یانه‌كانی شه‌وان و كه‌ناری ده‌ریا و ژیانی خۆیان ده‌ژین!
ئه‌و قسانه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و له لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆری لوبنانییه‌كانه‌وه، شه‌پۆلێكی ره‌خنه‌ی دژ به خۆی و حیزبه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه و هاوڵاتیانی لوبنان ئه‌م جۆره لۆژیكه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ندێك هاوڵاتی لوبنانی به شێوه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕانه له كۆمێنتدا نووسیویانه: "حاجی محه‌مه‌د ره‌عد ده‌توانیت چی بكه‌یت، میلله‌تێكی هیچ و پوچه، به‌س ئه‌وه ماوه جگه‌ره بكێشێت و بڕوات بۆ سینه‌ما.. قه‌ینا به‌رگه بگرن و زۆری نه‌ماوه ئێوه بگه‌ن به قودس و ئێمه‌ش له نێو هیچ و پوچی خۆماندا ده‌ژین".
ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی دیكه باس له‌وه ده‌كه‌ن لوبنانییه‌كان مافی خۆیانه، دوای ئه‌م هه‌مو نه‌هامه‌تییه‌ی تێیدا ده‌ژین، له دزینی پاره‌كانیان و ته‌قینه‌وه‌ی به‌نده‌ره‌كه‌ی بێروت و روبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی باشور و سووتانی ره‌زقی زۆرینه‌یان له گونده‌كانی باشور "تۆزێك خۆشی وه‌رگرن".
هه‌ندێكی دیكه پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن: "كێ داوای له حزب كردووه كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه یارمه‌تی ده‌درێت، شه‌ڕێك به ناوی ئێمه‌وه بكاته‌وه؟!".
ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه، له مانگی تشرینی دووه‌می 2023، له ئه‌نجامی بۆردومانێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی جه‌بعا له باشوری لوبنان، كوڕێكی به ناوی عه‌باس له‌ده‌ستدا.
له ساته‌وه‌ختی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌ززه، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل و ئۆردوگانشینه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌رتی غه‌ززه، سنوری لوبنان ئیسرائیل، به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه روبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان حزبوڵڵا و سوپای ئیسرائیل به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی فرانس پرێس، ئه‌م په‌ره‌سه‌نده‌ی نێوان هه‌ر دوولا، بووه‌ته هۆی كوژرانی زیاتر له 478 هاوڵاتی لوبنانی، له‌وانه لانی كه‌م 312 كه‌سیان چه‌كداری حزبوڵڵای لوبنانی بوون و 93 كه‌سیان هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوون.
PM:03:32:26/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 716
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت