له سه‌ر هێرشه‌كه‌ی دوێنێی ئۆكرانیا، روسیا باڵیۆزی ئه‌مریكا بانگهێشت ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
وه‌ك رێكارێك به‌رامبه‌ر رێگه‌دانی ئه‌مریكا به به‌كارهێنانی مووشه‌كه دوورمه‌وداكانی بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی، روسیا باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئۆكرانیا له كریمیا بانگهێشت ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2024 روسیا باڵیۆزی ئه‌مریكای له مۆسكۆ بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به "به‌رپرسیارێتی" واشنتۆن وه‌سفی كرد له هێرشه‌كه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر كریمیا، كه تیایدا ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژران، له‌نێویاندا دوو منداڵ هه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاندووه كه "باڵیۆز لین تریسی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه واشنتۆن به‌قه‌د ڕژێمی كیێڤ به‌رپرسیارێتی ئه‌م دڕنده‌ییه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت و ئه‌م گورزه بێ سزا نابێت".
رۆژی یه‌كشه‌ممه، 23ی حوزه‌یرانی 2024، وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئۆكراینا بۆ سه‌ر نیمچه دوورگه‌ی كریمیا بڵاویكرده‌وه كه"كیێڤ و واشنتۆن به‌رپرسن له‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی كرایه سه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كریمیا".
به‌رگریی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه هێرشه‌كه به مووشه‌كی ئه‌تاكمسی ئه‌مریكی كراوه، وتیشی: "ئه‌و هێرشه بێ وه‌ڵام نامێنێته‌وه".
میكایل رازڤۆژیاڤ، سه‌رۆك شاره‌وانی سیڤاستۆپۆلی كریمیا له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه"ئۆكرانیا به پێنج مووشه‌ك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر شاره‌كه‌مان؛ سیستمی به‌رگری چوار له مووشه‌كه‌كانی خستووه‌ته خواره‌وه و ئاراسته‌ی پێنجه‌میشی گۆڕیوه. له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا پێنج كه‌س كوژراون كه سێیان منداڵن و زیاتر له 100 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون".
ئه‌م هێرشه رۆژێك دوای تۆپبارانی ناوچه‌یه‌كی خاركێڤ دێت له‌لایه‌ن روسیاوه كه بووه‌هۆی كوژرانی دوو كه‌س و برینداربوونی 50 كه‌سی دیكه.
PM:01:22:24/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت