هۆشداریی سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی جه‌نگێكی هه‌رێمی ده‌درێت
وێستگه‌نیوز-
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری سه‌باره‌ت به دۆخی لوبنان و ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر ئه‌و وڵاته و ده‌ستپێكردنی جه‌نگێكی هه‌رێمی ده‌دات، ژماره‌یه‌ك وڵاتیش داوا له هاووڵاتییه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌په‌له لوبنان به‌جێبهێڵن.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان رایگه‌یاند كه له په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی حزبوڵا و ئیسرائیل ته‌واو نیگه‌رانه.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز وتی: "ئاڵۆزیی و پێكدادانه‌كان له ناوچه سنوورییه‌كاندا به‌رده‌وامه و ڕۆژ دوای ڕۆژ له زیاد بووندان".
وتيشی: "هۆشداریی جیددی ده‌ده‌م له فراوانبوونی شه‌ڕ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه ئه‌گه‌رێكی نزیكه و پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان، به تایبه‌ت ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنانی خۆیانی لێ به‌دوور بگرن".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "یه‌ك جوڵه‌ی هه‌ڵه‌شه، ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی كاره‌سات ده‌كاته‌وه و نامانه‌وێت هه‌مان سیناریۆی غه‌ززه له لوبنان دووباره بێته‌وه".
هاوكات به‌هۆی ترس و نیگه‌رانییه‌كان له ده‌ستپێكردنی هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر حزبوڵای لوبنانی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت، وڵاتانی كه‌نه‌دا، به‌ریتانیا و ئه‌مریكا له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یان هۆشدارییان داوه‌ته هاوڵاتییه‌كانیان كه هه‌رچی زووه لوبنان به‌جێ بهێڵن، چونكه به‌هۆی خراپی دۆخی سنووره‌كانه‌وه، ترس له فراوانبوونی شه‌ڕی سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی حزبوڵا هه‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له هاووڵاتییانه‌ی كردووه كه ویستی جێهێشتنی لوبنانیان هه‌یه، هه‌رچی زووه له به‌یروتی پایته‌خت په‌یوه‌ندی به باڵیۆزخانه‌ی كوه‌یته‌وه بكه‌ن، تاوه‌كوو ڕێكاره‌كانی جێهێشتنی لوبنانیان بۆ ئاسان بكرێت. هه‌روه‌ها داواشی له‌و هاووڵاتییانه‌ی كردووه كه نیازی سه‌فه‌ری لوبنانیان هه‌یه، گه‌شته‌كانیان بۆ كاتێكی دیكه دوا بخه‌ن.
دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له غه‌ززه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا، حزبوڵای لوبنانی راسته‌وخۆ به‌ره‌یه‌كی له دژی ئیسرائیل كرده‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه‌ش یه‌كتر بۆردوومان ده‌كه‌ن.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندووه و مه‌ترسی ئه‌وه دروستبووه كه پێكدادانه‌كان بگۆڕدرێن بۆ جه‌نگ. ئێواره‌ی سێشه‌ممه‌ی رابردوو سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه پلانه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنی هێرش بۆ سه‌ر لوبنان "په‌سه‌ند كردووه".
به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل له لوبنان زیاتر له 400 كه‌س كوژراون كه زۆربه‌یان چه‌كداری حزبوڵای لوبنانی بوون، به‌ڵام لانیكه‌م 80یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوون. له به‌رامبه‌ردا 16 سه‌رباز و 11 هاوڵاتی مه‌ده‌نی له باكووری ئیسرائیل كوژراون.
AM:09:50:22/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 3864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت