هه‌واڵگری روسیا: به‌م زووانه ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری زیلینسكی ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
ده‌زگای هه‌واڵگری روسیا رایگه‌یاند كه به‌م زووانه ئه‌مریكا پشت ده‌كاته ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئێستا ئۆكرانیا و ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت، كه‌سێكیشی وه‌كو جێگره‌وه‌ی راگه‌یاند.
له هه‌وڵێكدا بۆ چاندنی ناته‌بایی له نێوان ئۆكرانیا و ئه‌مریكا كه هاوپه‌یمانی یه‌كه‌میه‌تی، هه‌واڵگری روسیا زانیاری نوێی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه كۆشكی سپی به‌م زووانه "پڕۆژه‌ی ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا داده‌خات، چونكه چیتر سوودێكی نییه”.
فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپا
به‌پێی ئه‌وه‌ی ئاژانسی تاس-ی روسی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌واڵگری روسیا له راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی رۆژنامهوانییهكهیهوه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه واشنتۆن ده‌ستبه‌رداری زیلینسكی ده‌بێت كه مانگی ئایاری ساڵی رابردوو، ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كۆتایی هات، له به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدێك كه زیاتر له‌گه‌ڵیدا بگونجێت.
هه‌واڵگری روسیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌مریكا، ڤالێری زالۆنی فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای ئۆكرانیای وه‌ك جێگره‌وه‌ی زیلینسكی ده‌وێت.
له مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوودا سه‌رۆكی ئۆكرانیا، زالۆنی له كاره‌كه‌ی دوورخسته‌وه و دوای مانگێك وه‌ك باڵیۆزی ئۆكرانیا له به‌ریتانیا ده‌ستنیشانی كرد.
جێگای سه‌رنجه كه واشنتۆن نزیكترین هاوپه‌یمانی ئۆكرانیا بووه له سه‌ره‌تای له‌شكركێشی روسیا بۆ سه‌ر خاكی ئۆكرانیا له شوباتی 2022دا.
ماوه‌ی دوو ساڵه ئه‌مریكا به شێوه‌ی جۆراوجۆر پشتیوانی هێزه‌كانی ئۆكرانیا ده‌كات، جا چ له رێگه‌ی چه‌ك و مه‌شق و راهێنانه‌وه، یان ته‌نانه‌ت سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر روسه‌كان له بواره جیاجیاكاندا بێت.
مانگی رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا 2 ملیار دۆلاری هاوكاری سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا راگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی روسیا، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و بانگه‌وازه زۆرانه‌ی كه زیلینسكی ئاراسته‌ی وڵاتانی رۆژئاوای كرد.
له به‌رامبه‌ردا یه‌كێتی ئه‌وروپا به توندی له پشت ئۆكرانیا وه‌ستا و نزیكه‌ی 14 پاكێج سزای به‌سه‌ر مۆسكۆدا سه‌پاند كه هه‌موو كه‌رته‌كانی گرته‌وه.
ئه‌م پشتیوانییه‌ی رۆژئاوا بۆ ئۆكرانیای دراوسێی، تووڕه‌یی روسیای وروژاندووه كه له مێژه ئاگاداری په‌یوه‌ندییه‌كانی كیێڤه له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا.
PM:10:19:20/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 3280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت