ئیسرائیل له هه‌وڵی كوشتنی حه‌سه‌ن نهسروڵڵادایه
وێستگه نیوزـ
له به‌ره‌وپێشچونێكی نوێ‌دا، رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیل باس له‌وه ده‌كات ئێران هۆشداری داوه‌ته حزبوڵڵای لوبنانی، به‌وه‌ی له‌وانه‌یه ئیسرائیل حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ئه‌مینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنانی بكوژێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆت، له دوای كوشتنی تالیب سامی عه‌بدوڵڵا فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی "ناسر"ی سه‌ربه حزبوڵڵا له باشوری لوبنان، نێرده‌یه‌كی ئێران گه‌شتووه‌ته به‌یروت و له ژورێكی داخراودا، چاوی به كه‌سانی نزیك له حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا كه‌وتووه، تا نیگه‌رانی ئێرانیان پێڕاگهیهنێت به‌وه‌ی ئیسرائیل خودی نه‌سروڵلای كردووه‌ته ئامانج.
به‌پێی رۆژنامه‌كه، له مێژه حزبوڵڵا له‌وه تێگه‌شتووه كه ئیسرائیل، نایه‌وێت حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا له‌ناوببات كه ماوه‌ی 32 ساڵه سه‌ركرایه‌تی ئه‌و حیزبه ده‌كات، له كاتێكدا حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا وه‌ك دیارترین كه‌سایه‌تی ناو حزبه‌كه ماوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت ئه‌و راپۆرتانه‌ی هه‌ندێكجار باس له دیاریكردنی جێگره‌وه‌ی نه‌سروڵڵا ده‌كه‌ن، له راستیدا پێده‌چێت زیاتر بۆ بێزاركردنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا بێت، چونكه گومان ده‌كرێت ئیسرائیل بۆ لاوازكردنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا و دروستكردنی گرژی و ئاڵۆزی له ناوخۆی سه‌ركردایه‌تی حزبوڵڵادا ئه‌و كاره ده‌كات.
مۆساد شوێنه‌كه‌ی ده‌زانێت
رۆژنامه‌ی ناوبراو ده‌ڵێت: "مۆساد" پێده‌چێت به وردی شوێنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا بزانێت، ته‌نانه‌ت له هه‌مو كاتێكدا و ئه‌گه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی خۆشی بگۆڕێت، هه‌روه‌ها خودی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا بۆ خۆشی ده‌زانێت كه ئیسرائیل ده‌توانێت بیگاتێ، به‌ڵام ئیسرائیل ئه‌وه ناكات.
هه‌رچه‌نده نه‌سروڵڵا به بازنه‌یه‌كی ئه‌منی ده‌وره دراوه، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یوسی كۆهین سه‌رۆكی پێشووی مۆساد ده‌ڵێت: "ئێمه به وردی شوێنی ئه‌مینداری گشتی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه ده‌زانین و له هه‌ر چركه‌یه‌كدا بێت ده‌توانین له‌ناوی به‌رین".
دەشڵێت: "ئه‌گه‌ر بڕیاری له‌ناوبردنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا درا، ئه‌وا ئیسرائیل له هه‌ر كاتێكدابێت، ده‌توانێت ئه‌وه بكات".
به‌رده‌وامبوونی به ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌كانی گروپی حزبوڵڵای لوبنانی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كه تا ئێستا زیاد له 300 كه‌سی گرتووه‌ته‌وه، پرسیاری له‌سه‌ر ئامانجه ستراتیژیه‌كه‌ی دروستكردوه به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی به‌رپرسانی ئیسرائیل، سه‌باره‌ت به ناوچه‌كانی سنوری باكوری ئیسرائیل دركاندویانه.
PM:05:52:18/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت