پوتن: به‌كارهێنانی چه‌كی نامۆ له‌دژمان باجی مه‌ترسیداری ده‌بێت
وێستگه نیوز،AFP-
سه‌رۆكی روسیا هۆشداری له به‌كارهێنانی چه‌كی نامۆ له‌دژی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات و ده‌ڵێت: به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه، باجی مه‌ترسیداری ده‌بێت.
له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كازاخستان، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا وتی: "ئه‌گه‌ر وڵاتانی خۆرئاوا ره‌زامه‌ندی به ئۆكرانیا بده‌ن بۆ به‌كارهێنانی چه‌كه‌كانیان له‌دژی روسیا، ئه‌وا ئه‌وكاره باجی مه‌ترسیداری ده‌بێت".
پوتن وتیشی: "ئه‌م پێشهاته به‌رده‌وامانه ده‌رئه‌نجامی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێت ئه‌وروپا و وڵاته بچوكه‌كان بزانن چی ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی روسیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ده‌بێت ئه‌و وڵاتانه‌ی رووبه‌ریان بچوكه و دانیشتوانیان زۆره، خۆیان له قه‌ره‌ی ئه‌وه نه‌ده‌ن گورز له قوڵایی خاكی روسیا بوه‌شێنن".
PM:07:24:28/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1924
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت