نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: غه‌ززه دۆزه‌خی سه‌ر زه‌وییه
وێستگه‌نیوز-
دوای هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی ئیسرائیل بۆسه‌ر شاری ره‌فه‌ح، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی رایگه‌یاند كه غه‌ززه دۆزه‌خی سه‌ر زه‌وییه.
هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌مپێكی په‌نابه‌ران له شاری ره‌فه‌حی باشووری غه‌ززه ئاگرێكی گه‌وره و كوشنده‌ی لێكهوتهوه و ده‌یان كه‌س به‌و هۆیه‌وه كوژراون. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی جیهان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی ئیسرائیل و داوای جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی "دادگای نێوده‌وڵه‌تی"یان كرد بۆ راگرتنی هێرشه‌كه.
به وته‌ی رزگاربووان، هێرشه‌كه له كاتێكدا بووه كه خێزانه‌كان خۆیان بۆ چوونه ناو جێگا و خه‌وتن ئاماده ده‌كرد.
هێرشه‌كه له گه‌ڕه‌كی ته‌ل ئه‌لسوڵتان بووه كه زیاتر له دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر به هه‌زاران كه‌س په‌نایان بۆ ئه‌م گه‌ڕه‌كه بردووه، ئه‌وه‌ش دوای هێرشی زه‌مینی هێزه‌كانی ئیسرائیل بۆ رۆژهه‌ڵاتی ره‌فه‌ح.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی غه‌ززه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماسدایه، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیان به 45 كه‌س راگه‌یاند و باسیان له‌وه كرد كه زیاتر له نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه ژن و منداڵ و به‌ساڵاچوون. ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ری زۆره ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی سووتانی قورسه‌وه به‌رزبێته‌وه.
له دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ره‌فه‌ح، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌رانی فه‌له‌ستینی رۆژی دووشه‌ممه دۆخی غه‌ززه‌ی به دۆزه‌خی سه‌ر زه‌وی وه‌سف كرد.
هه‌روه‌ها ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، توڕه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل ده‌ربڕی و وتی: "ده‌بێت ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه بوه‌ستێنرێت و له ره‌فه‌ح هیچ ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی فه‌له‌ستینی نییه".
هه‌روه‌ها ئانالینا بێربۆك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و جۆزێپ بۆرێل به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایانگه‌یاند ئیسرائیل ده‌بێت رێز له بڕیاره‌كه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی بگرێت.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیماراتی عه‌ره‌بی به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلی له شاری ره‌فه‌ح شه‌رمه‌زار كرد. له به‌یاننامه‌كه‌ی ئیماراتدا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به پێویستی راگرتنی ده‌ستبه‌جێی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل له ره‌فه‌ح كرده‌وه. ئیمارات دوای "په‌یمانی ئیبراهیم" په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كرده‌وه.
دادگای نێوده‌وڵه‌تی لقێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، به‌ڵام هیچ میكانیزمێك نییه بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ریش رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند كه ئه‌م هێرشه ده‌توانێت هه‌وڵه‌كان بۆ نێوندگیری ئاگربه‌ست و گه‌ڕانه‌وه‌ی بارمته‌كان له غه‌ززه ئاڵۆزتر بكات.
دوابه‌دوای ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌یان كه‌س له كه‌مپی ره‌فه‌ح كوژراون، سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه دوو به‌رپرسی باڵای بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیان كوشتووه.
ئیسرائیل ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت چه‌كدارانی حه‌ماس كه له ره‌فه‌ح جێگیر بوون له ره‌گه‌وه له‌ناو ببات و ئه‌و بارمتانه رزگار بكات كه به وته‌ی خۆی له ناوچهكهدان. به‌ڵام ئیسرائیل به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه نه‌یتوانیوه ژیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بپارێزێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی خۆجێی له غه‌ززه رایانگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه تانكه‌كانی ئیسرائیل به‌رده‌وام بوون له تۆپبارانكردنی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و ناوه‌ڕاستی شاری ره‌فه‌ح و به‌هۆیه‌وه هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی ئیسرائیل چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئه‌وه هات كه گرووپی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه‌وه موشه‌كیان ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرد. تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك له‌باره‌ی زیانی مرۆیی به هۆی موشه‌كه‌كانی حه‌ماسه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. باڵی سه‌ربازی حه‌ماس-یش به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه پاش هێرشی حه‌ماس له 7 ی مانگی ده‌ی ساڵی رابردوو بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستیپێكرد كه تێیدا زیاتر له 1200 كه‌سی ئیسرائیلی و بیانی كوژران و زیاتر له 240 كه‌سیش كه ژماره‌یه‌كیان منداڵن له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به بارمه‌ته بران.
PM:10:38:27/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1676
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت