هاوه‌ڵی سه‌رۆك كۆماری ئێران ورده‌كاری دوا ساته‌كانی پێش مردنی ئاشكرا ده‌كات
وێستگهنیوزـ
غولام حسێن ئیسماعیلی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران، باس له دوا وته‌كانی ئیمامی هه‌ینی ته‌برێزی پایته‌ختی ئازربایجانی خۆرهه‌ڵات ده‌كات كه له ناو فڕۆكه‌كه‌دا یاوه‌ری ئیبراهیم ره‌ئیسی بوو. ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌ئیسی و شاندی یاوه‌ری، له كردنه‌وه‌ی دوو به‌نداوی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆماری ئازربایجان، له بناری شاخێك تێكده‌شكێت و ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
ئیسماعیلی ده‌ڵێت: "منیش له‌و گه‌شه‌ته‌دا بووم، له تارانه‌وه به‌ڕێكه‌وتین بۆ ته‌برێز، لێره‌وه به هه‌لیكۆپته‌رێك، له كاتژمێر حه‌وتی به‌یانییه‌وه، به‌ڕێكه‌وتین بۆ شوێنی پرۆژه‌كان. كه‌ش و هه‌وا زۆر باش بوو، به‌نداوه هاوبه‌شه‌كه له‌گه‌ڵ ئازربایجان كرایه‌وه، نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئازربایجان ئه‌نجامدا".
كه‌ش و هه‌وا ساف و روون بوو
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "نزیك كاتژمێر یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ، به فڕۆكه‌كانمان و له كه‌ش و هه‌وایه‌كی باش‌دا، به‌ره‌و شاری ته‌برێز به‌ڕێكه‌وتین. كه‌ش و هه‌وا زۆر ساف و روون بوو، هیچ دیارده‌یه‌كی نا ئاسایی كه‌ش و هه‌وا له ئارادا نه‌بوو. دوای تێپه‌ڕبوونی نیو كاتژمێر، بارسته هه‌ورێك له دۆڵه‌كه‌ی ته‌نیشت كانه مسی سۆنگۆن ده‌ركه‌وت، هیچ ته‌مێك به‌دینه‌ده‌كرا، له‌وانه‌یه تهمهكه له قووڵایی دۆڵه‌كه‌دا بووبێت و ئه‌وێی داپۆشیبێت. به‌ڵام ئێمه له رێڕه‌وی گه‌شته‌كه‌ماندا، هیچ جۆره تهمێكمان نه‌بینی، هه‌وره‌كانیش كه‌مه‌كێك له هه‌لیكۆپته‌ره‌كه به‌رزتر بوون.
ئیسماعیلی له درێژه‌ی ورده‌كاری گه‌شته‌كه‌دا ده‌ڵێت: "فڕۆكه‌وانی ئه‌و هه‌لیكۆپته‌ره‌ی سه‌رۆك ره‌ئیسی تێدابوو، وه‌ك كاپتی مه‌یدانی گه‌شته‌كه، فه‌رمانیدا هه‌لیكۆپته‌ره‌كه به‌رزببێته‌وه و له‌سه‌رووی هه‌وره‌كانه‌وه به‌رده‌وام بێن له رۆیشتن، هه‌ر بۆیه فرۆكه‌كان خێرایی به‌رزبوونه‌وه‌یان زیادكرد، دوای 30 چركه له به‌رده‌وام بوون له رۆیشتن، فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئێمه هه‌ستی كرد فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك دیارنهماووه، له ناكاو هه‌وره‌كان دیارنه‌مان و كانه مسه‌كه‌ی سۆنگۆن-م بینی. فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌كه‌ی ئێمه، گه‌ڕایه‌وه و كه‌وته گه‌ڕان به دوای فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك دا. به منیان وت له‌وانه‌یه فڕۆكه‌كه‌ی سه‌رۆك نیشتبێته‌وه، چونكه په‌یوه‌ندی لاسلكی نزیكه‌ی یه‌ك خولهك و 30 چركه بوو پچڕابوو. هه‌ر بۆیه فڕۆكه‌كه‌ی ئێمه چه‌ندجارێك به‌و ناوه‌دا سوڕایه‌وه و نه‌یتوانی به لاسلكی په‌یوه‌ندییان پێوه بكات. ئێمه دوای 30 چركه، له ناوچه‌ی كانی مسی سۆنگۆن نیشتینه‌وه".
ئیسماعیلی ده‌ڵێت: "په‌یوه‌ندیمان به سه‌رنشینه‌كانی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكه‌وه كرد، كه‌س وه‌ڵامی نه‌داینه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كان له رێگه‌ی من و هه‌ر دوو به‌رێز مهرابیان و بهزرباش ئه‌نجامده‌دران. پاشان تاقمی فڕۆكه‌كه‌مان به ئێمه‌یان وت، ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به مۆبایلی كاپتن مسته‌فه‌وی كردووه كه فڕۆكه‌وانی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌ی ره‌ئیسی بوو، به‌ڵام سه‌ید ئال هاشم، وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه و وتوویه‌تی كه‌وتوونه‌ته ناو دۆڵێكه‌وه. به‌ڵام پێی نه‌وتین چی روویداوه، كاتێك بۆ جارێكی دی په‌یوه‌ندیمان كرده‌وه، ئال هاشم وتی من باش نیم و نازانم چی روویداوه، هه‌روه‌ها نازانم من له كوێم، من له‌ژێر درهختهكاندام و كه‌س نابینم و ته‌نها هه‌ر خۆمم. پاشان هه‌ندێك وه‌سفی دارستانه‌كه و دره‌خته‌كانی كردووه، ئا له‌و كاته‌دا، بۆمان روونبووه‌وه هه‌لیكۆپته‌ره‌كه تووشی رووداو بووه".
كه‌ش و هه‌وا له ناكاو گۆڕا
ئیسماعیلی له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌رده‌وامه و ده‌ڵێت: "له كانی مسهكهوه، كه‌ره‌سه‌ته و ئامبولانس و تیمێكی پزیشكیمان برد و رۆشتین بۆ ناوچه‌كه و چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ ئال هاشم قسه‌كرا، ره‌نگه بۆ نزیكه‌ی سێ كاتژمێر وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانی دابێته‌وه، به‌ڵام هێز و بڕستی زۆری نه‌بوو، به‌س ته‌نها وا دیار بوو كه هێشتا له ژیاندایه. دواتر ده‌ركه‌وت ئه‌وانی دیكه ده‌موده‌ست گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئال هاشم دوای چه‌ند كاتژمێرێك ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ستداوه. له‌وێ نه ته‌قینه‌وه نه ئاگركه‌وتنه‌وه نه دوكه‌ڵ نه‌بوو".
ئیسماعیلی ده‌ڵێت: "كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه، له كاتژمێر سێ بۆ سێ و نیوی عه‌سر، به ته‌واوه‌تی گۆڕا. له‌به‌ر ئه‌وه، هاوشان له‌گه‌ڵ گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن تا گه‌شتنه ناوچه‌كه، هه‌ندێك كاتیان پێچوو. من نازانم پێوه‌ره‌كانی كه‌ش و هه‌وا بۆ فڕینی هه‌لیكۆپته‌ره‌كان ده‌بێت چۆن بێت. وه‌لێ ئه‌وه‌ی من له‌كاتی گه‌شته‌كه‌دا بینیم، ئه‌وه بوو كه‌ش و هه‌وا زۆر سروشتی بوو، ته‌نها له‌سه‌ر یه‌كێك له دۆڵه‌كانی ناوچه‌كه و به شێوه‌یه‌كی زۆر سنوردار، هه‌ورمان بینی. نازانم ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌وره هۆكاره‌كه بووبێت، ناتوانم وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌مه‌وه كه ئایا پێویست بوو گه‌شته‌كه قه‌ده‌غه بكرێت یان نا".
ئیسماعیل له‌م چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌فزیۆنییه‌دا ده‌ڵێت: "بێگومان له‌كاتی فڕینی فڕۆكه‌كاندا، په‌یڕه‌وی یاساكان ده‌كرێت و سه‌رۆك پابه‌ندی ئه‌وه بوو. بۆ نمونه سه‌روه‌ختێك ده‌مانبینی له كاتی گه‌شته‌كاندا، كه‌ش و هه‌وا باش نییه، سه‌رۆك ره‌ئیسی به تیمی فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ده‌وت ئه‌گه‌ر یاساكان و رێنماییه‌كان رێگه به فڕین ده‌ده‌ن با گه‌شته‌كه به‌رده‌وام بێت، ئه‌گه‌ر نا هه‌میشه داوای ده‌كرد پابه‌ندی یاسا و رێساكانی فڕین بین، ئه‌و هه‌میشه جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه به گوێره‌ی یاساكان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن".

PM:11:39:22/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 15348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت