محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف: ئه‌مریكا به‌رپرسیاره له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئێران
وێستگه‌نیوز-
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رپرسیاره له كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران، چونكه سزای به‌سه‌ر كه‌رتی فڕۆكه‌وانی له ئێران‌دا سه‌پاند و ڕێگری له هێنانه‌كایه‌ی پارچه‌ی مۆدێرنكردنی فڕۆكه‌كان كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی دهنگوباسی ئێرانی كه میدیا جیهانییه‌كان ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یان بڵاو كردۆته‌وه، محه‌مه‌د جه‌واز زه‌ریف، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رای گه‌یاند: ”ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هۆكاره بۆ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی سه‌ركۆماری ئێران، چونكه گه‌مارۆی خسته سه‌ر سێكته‌ری فڕۆكه‌وانیی ئێران و هاورده‌كردنی پارچه‌ی نوێی فڕۆكه‌كانی قه‌ده‌غه كرد ".
محه‌مه‌د جه‌واز زه‌ریف ڕوونیشی كردۆته‌وه كه سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، هاورده‌كردنی فڕۆكه و پارچه و كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به چاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی له‌خۆوه گرتووه، له‌نێویشیاندا ئه‌و هێلیكۆپته‌رانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه دروست كراون و له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێرانه‌وه به‌كار هێندراون له جۆری (بیل 212).
زه‌ریف بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردووه كه گه‌لی ئێران گه‌لێكی هۆشیارن و له قورسیی دۆخه‌كه تێده‌گه‌ن.
پێشتر له مانگی ئه‌یلوولی 2021، ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك ۆماری ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، په‌نابردن بۆ سزا، ئامرازێكی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی دونیا.
به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، سزای زیره‌ك كه بریتییه له چه‌ند شێوازێكی وه‌ك قه‌ده‌غه‌كردنی مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتن له‌گه‌ڵ هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت، بلۆككردنی سه‌روه‌ت و سامان، خستنه لیستی تیرۆر و چه‌ند ئامرازێكی دیكه، شێوازێكی تازه‌ی سزای نێوده‌وڵه‌تین كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به‌سه‌ر وڵاتاندا ده‌سه‌پێندرێن.
ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌ی سه‌ركۆماری ئێران كه به‌هۆی خراپیی كه‌شوهه‌واوه له باكووری رۆژئاوای ئێران كه‌وته خواره‌وه، له ساڵی 1968 له ئه‌مریكا و له لایه‌ن كۆمپانیای (بیل بۆ فڕۆكه) دروست كراوه. دوو بزوێنه‌ری هه‌یه و یه‌ك كورسی بۆ فڕۆكه‌وان تێدایه، توانای هه‌ڵگرتنی 13 تا 14 كه‌سی هه‌یه. قه‌باره‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه له ناوه‌وه ده‌گاته 6.23 مه‌تر و ئه‌وپه‌ڕی توانای هه‌ڵگرتنی 2268 كیلۆگرامی هه‌یه.
له ساڵی 2021 ده‌سته‌ی گواستنه‌وه‌ی كه‌نه‌دا هۆشداری له‌باره‌ی ئه‌م جۆره هێلیكۆپته‌ره داوه و كارپێكردنی له وڵاته‌كه راگرتووه، تاوه‌كو له‌و كه‌موكوڕییه دڵنیا ده‌بنه‌وه كه هه‌ستیان پێكردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گومانیان له‌وه كردووه كه كۆده‌كانی هێلیكۆپته‌ره‌كه كێشه‌ی تێكه‌وتووه و پێویسته بگۆڕدرێن به كۆدی تازه.
پاشنیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە، هەواڵی دیارنەمانی هێلیکۆپتەری سەرۆک کۆماری
ئێران لەکاتی گەشتێکدا بڵاوکرایەوە پاش نزیکەی 10 کاتژمێر لە گەڕان بە
دوایدا، پاشماوەی هێلیکۆپتەرەکە لە ناوچەی دارستانی دیزمار لەنێوان
گوندەکانی ئاوزی و پیرداوددا دۆزرایەوە.
دوای رووداوەکە ئەوە راگەیەنرا، بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەواوە هێلیکۆپتەرەکە
کەوتووەتە خوارەوە، کە بۆ کردنەوەی بەنداوێک لە پارێزگای ئازەربایجانی
رۆژهەڵات چووبوو و لە رێگای گەڕانەوەیاندا رووداوەکە رووی‌دابوو.
بەهۆی رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەوە ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە و حەوت کەسی دیکە گیانیان لەدەست دا.
PM:03:47:20/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 3696
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت