رووماڵ..وردەکاریی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مشه‌و ئێران ده‌ستی به‌ هێرش بۆسه‌ر ئیسرائیل كرد، میدیاكان ده‌ڵێن فرۆكه‌كان موشه‌ك هه‌ڵگرن و ئه‌مریكاو ئیسرائیل به‌رپه‌رچی  فرۆكه‌كانیان داوه‌ته‌وه‌ و بە پێی میدیا جیهانییەکان، سەرجەمیان تەقێندراونەتەوە.

تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران بڵاویکردوە کە سوپای پاسدارانی ئێران دەستیانکردوە بە هێرشی ئاسمانی بۆسەر ئیسرائیل، له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ش دانیال هەگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند "ئێران دەیان درۆنی لە خاکی خۆی و خاکی هێزە بەوەکالەتەکانییەوە ئاراستەی خاکەکەمان کردووە."
 
وتیشی: "سوپاکەمان لە رووی هێرشبردن و بەرگریکردنەوە ئامادەیەو لەگەڵ ئەمریکا لە هاوئاهەنگیداین.'' سەبارەت بە وەڵامیشیان بۆ تاران، وتی: ئێران خۆی ئەوەی هەڵبژارد لەگەڵمان بکەوێتە جەنگەوە".

حكومه‌تی ئیسرائیليش دەڵێت: ئه‌مریكا هێزی پاڵپشتی و به‌رگری كه‌ ژماره‌یان 300 سه‌ربازه‌، ره‌وانه‌ی ئیسرائیل ده‌كات.

هاوكات بەهۆی پەرەسەندنەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل کە پێشبینی شەڕی گەورەی لێ دەکرێت، له‌ عێراق سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگیران.

ئێزگه‌ی سوپای ئیسرائیل:
-زۆربه‌ی فرۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كان له‌ خاكی ئێران و هه‌ندێكیشیان له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ئیسرائیل كراون
-هێرشه‌كه‌ی ئێران، مووشه‌كیشی تێدایه‌ و ته‌نها فرۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان نییه‌
-سوپای ئیسرائیل و ئه‌مریكا كار له‌سه‌ر به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی موشه‌ك و درۆنه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن

-میدیاكانی عێراق:
پۆلێك له‌ فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئێرانی ئاسمانی عێراقیان به‌زاند و له‌ ئاسمانی قه‌زای كه‌لار له‌ سنوری سلێمانیش بینراون.

-كه‌مێك دوای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه‌ی ئێران، عه‌لی خامنه‌ئی له‌ تۆری ئێكس پۆستێكی به‌ناوی "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌" بڵاوكرده‌وه‌.

-جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا گەڕایەوە کۆشکی سپی بڕیارە کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات.

AFP- كۆشكی سپی: هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل چه‌ند كاتژمێرێك ده‌خایه‌نێت

كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل:
-ئێران 100 درۆن و موشه‌كی كرۆز-ی به‌ره‌و ئیسرائیل ره‌وانه‌ كردوه‌و هه‌ندێكیان له‌سه‌ر ئاسمانی و سوریا و ئوردن ته‌قێندراونه‌ته‌وه‌

‼️گورزی شه‌رمه‌زاری"
سه‌یرو سه‌مه‌ره‌كانی هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل:
چاودێران هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل به‌پێی ئه‌م زیانیارییانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ "گورزی شه‌رمه‌زارنه‌بوون" ناوده‌به‌ن:

- هێرشه‌كه‌ی ئێران پێشتر كاته‌كه‌ی دیاریكرابوو..راپۆرته‌كانی ئیسرائیل و خۆرئاوا ده‌ڵێن: له‌م رۆژانه‌ی دواییدا ئێران و ئه‌مریكا گفتوگۆیان له‌سه‌ر قه‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ كردوه‌ به‌جۆرێك كه‌ زیان به‌ ئیسرائیل نه‌گه‌یه‌نێت و نه‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌لئه‌بیب ناچاربێـ وه‌ڵامێك بداته‌وه‌ كه‌ دواجار بازنه‌ی ئاڵۆزییه‌كان فراوان بكات.

- به‌رپرسانی ئیسرائیل وتویانه‌ كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی ئێران خۆش ده‌بن به‌ مه‌رجێك زیانی ماددیی لێ نه‌كه‌وێته‌وه‌

-سوپای ئیسرائیل دوای هێرشه‌كه‌ وتی: چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی درۆنه‌كانی ئێرانین بۆ مه‌ودوای سیستمی به‌گریی ئیسرائیل و ئه‌مریكا تا بیانخه‌نه‌ خواره‌وه‌، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشتر ئاگادار بوون ئێران هێرش ده‌كات.

-میدیاكانی ئیسرائیل ئاشكرایانكرد كه‌ وا دانراوه‌ درۆنه‌كانی ئێران كاتژمێر 2ی شه‌و به‌كاتی ئیسرائیل بگه‌نه‌ ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان.

- چاودێران ده‌ڵێن: ئێران هه‌فته‌یه‌كه‌ خۆی بۆ ئه‌م هێرشه‌ ئاماده‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ شه‌رمه‌زاربوونی خۆی په‌رده‌پۆش بكات، چونكه‌ نه‌ده‌كرا هیچ وه‌ڵامێكی بۆ خاپوركردنی كونسوڵخانه‌كه‌ی له‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا نه‌بێت كه‌ به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ خاكی ئێران بۆردومان كرابێت.

- ئێران ترساوه‌ له‌وه‌ی هه‌ر وه‌ڵامێكی راسته‌وخۆ بۆ ئیسرائیل كه‌ پێشتر حسابی بۆ نه‌كرابێت، له‌وانه‌یه‌ ببێته‌هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی هه‌رێمیی به‌رفراوان له‌ ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتێكی وه‌ك ئیسرائیل كه‌ چه‌كی ئه‌وه‌نده‌ پێشكه‌وتوی هه‌یه‌ ده‌توانێت له‌وێوه‌ ناو خاكی ئێرانی پێ بۆردومان بكات.

په‌ره‌سه‌ندنی نوێ:
-فرانس پرێس: سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی میسر خرایه‌ ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه‌
-میدیاكانی ئێران: خۆپیشاندان له‌ یه‌مه‌ن بۆ پیشیوانیكردنی ئێران ده‌ستیپێكرد
-به‌رپرسانی ئه‌مریكا: پێشبینی ده‌كه‌ین ئێران 400 موشه‌كیش ئاراسته‌ی ئیسرائیل بكات
-سوپای پاسدارانی ئێران: تائێستا 238 درۆن ئاراسته‌ی ئاسمانی ئیسرائیل كراوه‌
-رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت-ی ئیسرائیل: سوپای ئیسرائیل ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌گه‌ری ئاراسته‌كردنی موشه‌كی بالیستی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌.
-سكای نیوز: سوریا سیستمی به‌رگریی زه‌مین به‌ ئاسمانی خسته‌ حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه‌.
-AFP-فرانس پرێس: ریشی سوناك، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا: ئیدانه‌ی هێرشه‌ "هه‌ڵه‌شه‌"ه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل ده‌كه‌ین..به‌ریتانیا به‌رگریی له‌ ئیسرائیل ده‌كات..نامانه‌وێت خوێنرشتنی زیاتر ببینین.
-AFP- زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ باكوری ئیسرائیل له‌ نزیك سنوره‌كانی لوبنان لێدرا و موشەک ئاراستەی ئیسرائیل کرا.
-سكای نیوز: ئێران هۆشداری به‌ وڵاتان ده‌دات كایه‌ی ئاسمانی بۆ ئیسرائیل و هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران نه‌كه‌نه‌وه‌
-حوسییەکان وەک پاڵپشتییەکی ئێران لەیەمەنەوە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد.
-پاریس : هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئاستێکی نوێی تری ناسەقامگیری دێنێتە ئاراوە.
-میدیای حزبوڵای لوبنان: پۆلێك درۆنی نوێ ره‌وانه‌ی ئامانجه‌كانیان له‌ ئیسرائیل كرا
-حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند چەند مووشەکێکیان بەرەو به‌رزاییه‌كانی جۆلان له‌نێوان سوریا و ئیسرائیل هەڵداوە.
-دۆناڵد تره‌مپ: ئیسرائیل روبه‌روی هێرش ده‌بێته‌وه‌..من سه‌رۆك بوومایه‌، ئه‌مه‌ هه‌رگیز رووی نه‌ده‌دا.
-میدیاكانی ئیسرائیل: ئه‌مریكا له‌رێگه‌ی قه‌ته‌ره‌وه‌ داوای له‌ ئێران كرد ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی بۆسه‌ر ئیسرائیل رابگرێت..ئێران داواكه‌ی پشتگوێخست و هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ واشنتن كرد ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌ردان بكات هێرش ده‌كاته‌سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ویش.
-ئەندامێكی لیژنەی هەواڵگری لەئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا: هێرشەكەی ئێران لەوە گەورەترە كە پێشبینی دەكرێت
-نێردەی ئێران لە نەتەوە یەكگرتوەكان: ناكۆكیەكان لەنێوان ئێمەو ئیسرائیل دایە و دەبێت ئەمریكا دووركەوێتەوە لەو ناكۆكیە.

هه‌رێمی كوردستان..هه‌ولێر..
-دوای هێرشه‌كانی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل.. 
-کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر نزیك فرۆكه‌خانه‌.. زەنگی ئاگاداركردنه‌وه‌ لێیدا
-دەنگی درۆن لە ئاسمانی هەولێر دەبیسترێت
-له‌ سنوری پارێزگاری هەولێر  - پیرمام - سۆران - رواندز - حاجی ئۆمەران موشەک دەبینرێ دەنگی زرمه‌یه‌كی زۆر هات


PM:11:20:13/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 8548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت