ههڵبژاردنی شارهوانییهكانی توركیا دهستیپێكرد
دیمەنێک لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا. وێنە: AA
وێستگهنیوزـ
هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا دەستیپێکرد و 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 کەس مافی دەنگدانیان هەیە؛ 50.59٪ی دەنگدەران ئافرەت و 49.41٪یشیان پیاون. لە هەڵبژاردنەکەدا، ملیۆنێک و 32 هەزار و 610 کەس بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن.
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە ئەمڕۆ 31ی ئاداری 2024 بەڕێوەدەچێت، 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و 50.59٪ی دەنگدەران ئافرەت و 49.41٪یشیان پیاون.
هەر لە هەڵبژاردنەکەدا 250 هەزار و 903 سندوقی دەنگدان دادەنرێت و 600 هەزار پۆلیسیش لە ئەرکدا دەبن بۆ پاراستنی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە.
لە تورکیا و باکوری کوردستان 30 گەورە شارەوانی و 51 شارەوانی سەنتەری پارێزگاکان هەیە، 390 شارەوانی قەزا و 973 شارەوانی ناحییە هەیە، 20 هەزار و 745 ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی و هەزار و 272 ئەنجومەنی گشتی شارەکان هەیە، هەروەها 50 هەزار و 336 موختار هەڵدەبژێردرێت.
لە ساڵی 2019 دا پارتی دەسەڵاتداری ئاکەپە، 15 گەورە شارەوانی و جەهەپە 11 گەورە شارەوانی و هەدەپە سێ گەورە شارەوانیان بەدەست هێنا.
بە گوێرەی چاودێرانی سیاسی و راپرسییەکان، پیشبینی دەکرێت دەمپارتی 100 گەورە شارەوانی بەدەست بهێنێت کە سێ دانە لەوانە (ئامەد و وان و مێردین)ە.
AM:09:43:31/03/2024
ئهم بابهته 888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت