له پێناو غه‌ززه خۆی سوتاند.. مردنی سه‌ربازێكی ئه‌مریكی له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له واشنتۆن
وێستگه نیوزـ
ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه 26ی شوباتی 2024، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكی هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ كۆچیی دوایی كردوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی هه‌فته‌دا، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژ به شه‌ڕی غه‌ززه، دوای ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له واشنتۆن، خۆی سووتاند.
پێش ئه‌وه‌ی ئاگر له‌خۆی به‌ربدات، سه‌ربازه‌كه وتی: "لێره‌وه نابم به به‌شێك له‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی له غه‌ززه ده‌كرێت"، دوای مردنیشی وته‌بێژی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكاش وتی: "به‌هۆی كاریگه‌ریی برینه‌كانی شه‌وی رابردوو، كۆچی دوایی كردووه"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "24 كاتژمێر دوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی به كه‌سوكاری، ورده‌كاری زیاتر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".
ئیداره‌ی پۆلیسی واشنتۆنی پایته‌خت، لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند، فڕۆكه‌وان ئارۆن بۆشنڵ، ته‌مه‌ن 25 ساڵ، خه‌ڵكی ویلایه‌ته‌ی ته‌كساسه و به‌هۆی كاریگه‌ری برینه‌كانییه‌وه، كۆچی دوایی كردووه.
تیمی ئاگر كوژێنه‌وه‌ی پایته‌خت، له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، بڵاویكردووه‌ته‌وه پیاوانی ئاگر كوژێنه‌وه، له كاتژمێر 13، بۆ به‌ده‌مه‌وه چوونی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی "په‌یوه‌ست به كه‌سێك له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل خۆی سووتاندووه" به په‌له ده‌گه‌نه شوێنی رووداوه‌كه، كاتێك ده‌گه‌نه شوێنه‌كه، ده‌بینن خزمه‌تگوزاری نهێنی كه ئه‌ركی پاراستینی كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانه له ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا، به ته‌واوه‌تی ئاگره‌كه‌یان كوژاندبوه‌وه.
به‌شدارنابم له‌كۆمه‌ڵكوژی سه‌ر غه‌ززه
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "نیۆیۆرك تایمز"ی ئه‌مریكی، بۆشنڵ رۆژی یه‌ك شه‌ممه، پێش كاتژمێر یه‌كی نیوه‌ڕۆ، رۆشتووه بۆ باڵۆیزخانه‌ی ئیسرائل، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، په‌خشێكی راسته‌وخۆی كردووه‌ته‌وه و گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێت: "ناوم ئارۆن بۆشنڵه، ئه‌ندامێكی چالاكی هێزی ئاسمانی ئه‌مریكام، ئیدی به‌شداری ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ناكه‌م... من خه‌ریكه كارێكی ناڕه‌زایی تووندڕه‌وانه ئه‌نجامده‌ده‌م. به‌ڵام به به‌راورد به‌وه‌ی خه‌ڵك له فه‌له‌ستین، له‌سه‌ر ده‌ستی ئیسرائیل بینیویانه، كاره‌كه‌ی من هه‌رگیز تووندڕه‌وانه نییه".
هاواری كرد "ئازادی بۆ فه‌له‌ستین"
پاشان مۆبایله‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه داده‌نێت و ماده‌یه‌ك به‌سه‌ر خۆیدا ده‌كات كه زوو گڕده‌گرێت و ئاگر له‌خۆی به‌رده‌دات و هاوار ده‌كات "ئازادی بۆ فه‌له‌ستین".
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌نگی ئه‌فسه‌رانی جێبه‌جێكردنی یاسا ده‌بیسرێت كه به ده‌نگی به‌رز له‌و پیاوه ده‌پرسن: "ئایا ده‌توانین یارمه‌تیت بده‌ین؟ له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه راكشێ"، ئه‌فسه‌رێكی دیكه ده‌ڵێت: "پێویستمان به ئاگركوژێنه‌وه‌یه نه‌ك ده‌مانچه".
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز، دواتر ڤیدیۆكه له‌سه‌ر تۆڕی ناوبراو لاده‌برێت، وه‌لێ به‌رپرسانی جێبه‌جێكردنی یاسا، نوسخه‌یه‌كی ڤیدیۆكه‌یان ده‌ستكه‌وتووه و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل، لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت له‌و روداوه‌دا، هیچ كه‌سێك له تیمه‌كه‌یان، زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه و سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كه "نه‌ناسراو بووه".
ئه‌مه له كاتێكدایه، له ئه‌مریكا تابێت ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دژ به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئیسرائیل، بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشه بێ وێنه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، بۆ سه‌ر ئیسرائیل له 7ی ئۆكتۆبه‌ر، له هه‌ڵكشان و زۆربووندایه.
سوپای ئیسرائیل له‌و كاته‌وه- 7ی ئۆكتۆبه‌ر- ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌ست پێكردووه و بووه‌ته هۆی وێرانكردنی به‌شێكی گه‌وره‌ی كه‌رتی غه‌ززه و كوشتنی نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س، به گوێره‌ی وته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستی له غه‌ززه.
PM:11:40:26/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت