ئه‌مریكا به نیازه سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت
وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی پاڵپشتیكردنی له روسیا له شه‌ڕه‌كه‌ی دژی ئۆكرانیا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به نیازه سزا به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بسه‌پێنێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ی شوباتی 2024 جۆن كیربی وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه به‌هۆی پاڵپشتیكردنی بۆ له‌شكركێشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا، ئه‌مریكا به‌نیازه "گه‌مارۆیه‌كی زیاتر" به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت.
جۆن كیربی وتی: "له وه‌ڵامی به‌رده‌وامی پشتیوانی ئێران بۆ شه‌ڕی دڕندانه‌ی روسیا، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنین".
وتیشی: "ئاماده‌ین هه‌نگاوی زیاتر بگرینه‌به‌ر، گه‌ر ئێران مووشه‌كی بالیستی به روسیا بفرۆشێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئێران به خۆڕایی یارمه‌تی روسیا نادات، له به‌رامبه‌ر پاڵپشتی ئێران، مۆسكۆ هاوكاری به‌رگری بێوێنه بۆ تاران دابین ده‌كات. به گشتی ئێران هه‌وڵ ده‌دات كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له روسیا به به‌های ملیاره‌ها دۆلار به‌ده‌ست بهێنێت".
له ئێستادا هێزه‌كانی ئۆكرانیا له شه‌ڕ دژی هێزه‌كانی روسیا رووبه‌ڕووی كه‌می فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پاكێجێكی پاڵپشتیی زیاده بۆ كیێڤ له كۆنگرێسی ئه‌مریكادا وه‌ستاوه.
مۆسكۆ بۆ ده‌ستكه‌وتنی چه‌ك بۆ به‌كارهێنان له ئۆكرانیا رووی له تاران و پیۆنگ یانگ كردووه، هاوكات به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوخۆییشی زۆر به‌رزكردووه‌ته‌وه.
كیێڤ و وڵاتانی ڕۆژئاوا ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆ مۆسكۆ دابین كردووه كه بۆ بۆردومانی ئۆكرانیا به‌كاری ده‌هێنێت. له كاتێكدا تاران پێشتر دانی به‌وه‌دانابوو كه چه‌كی له‌م جۆره‌ی بۆ رووسیا دابین كردووه، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له شوباتی 2022 ڕوویداوه.
PM:11:30:22/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت