ئهردۆغان: پێویستە ئەو خوێنڕێژییەی لە غەززە هەیە بووەستێندرێت
ئهردۆغان
وێستگهنیوزـ
رهجهب تهیب ئهردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی رایگەیاند، "ئیسرائیل خۆی لە سەروی یاسای نێودەوڵەتییەوە دەبینێت، تەنیا ئەو کاتە ململانێکان دەوەستێن کاتێک دان بە مافەکانی گەلی فەلەستینیدا بنرێت و وڵاتێکی سەربەخۆی فەلەستین دابمەزرێندرێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد، "هەرگیز براکانمان لە غەززە جێناهێڵین"، داوای لە وڵاتانیش کرد پشتیوانی لەو رێکخراوانە بکەن کە هاوکاریی مرۆیی دەگەیێننە ئاوارەکانی خەڵکی غەززە. وتیشی: "پێویستە ئەو خوێنڕێژییەی لە غەززە هەیە بووەستێندرێت".
ئەردۆغان باسی لەوە کرد، تا ئێستا "34 بارهەڵگری هاوکاریمان رەوانەی غەززە کردوون".
لەبارەی پەنابەرانی ناو تورکیاش، سەرۆک کۆماری وڵاتەکە باسی لەوە کرد، زیاتر لە سێ ملیۆن پەنابەری وڵاتانی جیهان لە تورکیا دەژین و دەڵێت، "تورکیا هەرگیز لە پابەندییە مرۆییەکانی پاشگەز نابێتەوە".
PM:01:56:13/02/2024
ئهم بابهته 736
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت