كاندیدانی نزیك له‌ عمران خان زۆرترین ده‌نگی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی پاكستانیان به‌ده‌ستھێنا


وێستگه‌نیوز-
كاندیدانی سه‌ربه‌خۆ كه‌ له‌لایه‌ن حزبی بزووتنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ریی پاكستان پاڵپشتی ده‌كرێن له‌ كۆی 266 كورسی په‌رله‌مان، 101 كورسیان به‌ده‌ستھێنا.


به‌پێی ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی پاكستانه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا، كاندیدانی سه‌ربه‌خۆ كه‌ له‌لایه‌ن حزبی‌ بزووتنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ریی پاكستان پاڵپشتی ده‌كرێن له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی (په‌رله‌مان) و ئه‌نجوومه‌نی ھه‌رێمه‌كان (په‌رله‌مانی ھه‌رێمه‌كان)، زۆرترینی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستھێناوه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11ی‌ شوباتی‌ 2024 ئه‌نجومه‌نی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی پاكستان، ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی (په‌رله‌مان) و ئه‌نجوومه‌نی ھه‌رێمه‌كان (په‌رله‌مانی ھه‌رێمه‌كان)ی راگه‌یاند.

به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه‌كان، كاندیدانی سه‌ربه‌خۆ كه‌ له‌لایه‌ن حزبی‌ بزووتنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ریی پاكستان پاڵپشتی ده‌كرێن له‌ كۆی 266 كورسی په‌رله‌مان، 101 كورسیان به‌ده‌ستھێناوه‌.
ھه‌روه‌ھا حزبی‌ رابیته‌ی ئیسلامی پاكستان كه‌ له‌لایه‌ن نه‌وازشه‌ریفه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كرێت، 75 كورسی به‌ده‌ستھێناوه‌ و حزبی‌ گه‌لی پاكستانیش 55 كورسی به‌ده‌ستھێناوه‌.

ڕۆژی 8ی ئه‌م مانگه‌، پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ پاكستان بۆ ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی (په‌رله‌مان فیدڕاڵی) و ئه‌نجوومه‌نی ھه‌رێمه‌كان (په‌رله‌مانی ھه‌رێمه‌كان) به‌ڕێوه‌چوو.

حزبی‌ بزووتنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ریی پاكستان له‌ ساڵی 1996 له‌لایه‌ن عمران خان سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی پاكستان، كه‌ ئێستا به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی سزای 14 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌، دامه‌زرێنرا.



PM:07:22:11/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت