چی رووده‌دات گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكاته‌سه‌ر ره‌فه‌ح له باشووری غه‌ززه؟
وێستگه‌نیوز-
ئا له‌م كات و ساته‌دا، سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی فه‌له‌ستین، له باشووری كه‌رتی غه‌ززه، به دیاریكراوی له شاری ره‌فه‌ح، له چاوه‌ڕوانییه‌كی پڕ نیگه‌رانیدا ده‌ژین، چونكه ئیسرائیل به‌نیازه به‌م نزیكانه، ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر شاری ره‌فه‌ح ئه‌نجامبدات.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، فه‌رمانی به سوپای ئیسرائیل داوه، به‌م نزیكانه خۆیان بۆ هێرشی سه‌ر شاری ره‌فه‌ح ئاماده‌بكه‌ن، جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر حه‌ماسدا "مه‌سه‌له‌ی چه‌ند مانگێكه".
ناتانیاهۆ ده‌ڵێت: "هه‌نوكه سه‌ربازه‌كانمان له خان یونس، باره‌گای سه‌ره‌كی حه‌ماس، شه‌ڕ ده‌كه‌ن. فه‌رمانمان داوه به سوپا، خۆیان بۆ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ر شاری ره‌فه‌ح و دوو كه‌مپی ئاواره‌كان ئاماده‌بكه‌ن كه داواههمین بنكه و باره‌گاكانی حه‌ماسه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه له ره‌فه‌ح قه‌باره‌ی كێشه‌كه ده‌زانین، به‌ڵام مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یدا ده‌كه‌ین".
دووشه‌ممه‌ی رابردوو، یواڤ گالانت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، هۆشداریدا له‌وه‌ی سوپای ئیسرائیل: "ده‌گاته ئه‌و شوێنانه‌ی هێشتا شه‌ڕی تێدا نه‌كردووه... ده‌گاته دواهه‌مین بنكه و باره‌گاكانی حه‌ماس، واته ره‌فه‌ح".
رۆژی هه‌ینی، 9ی شوباتی 2024، سوپای ئیسرائیل به كرده‌وه بۆردومانی شاری ره‌فه‌ح-ی كرد، كه شارێكی سه‌ر سنوره و پڕه له ئاواره، بۆردومانه‌كه كوژرا و بریندار و زیانی مادیی لێكهوتهوه.
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه، رایانگه‌یاند رۆژی هه‌ینی، بۆردومانی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه، لانی كه‌م بووه هۆی كوشتنی 15 هاوڵاتی، له‌وانه 8 هاوڵاتیان له شاری ره‌فه‌ح بوو.
له‌م باره‌یه‌وه، سالم ئه‌لره‌یس كه رۆژنامه‌نووسێكی سه‌ربه‌خۆیه و له كه‌مپی ئاواره‌كانی شاری ره‌فه‌ح ده‌ژی، باس له‌وه ده‌كات له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ماڵێكی ته‌نیشت كه‌مپه‌كه، ژماره‌یه‌ك منداڵ له نێو كوژراوه‌كاندا بوون، هه‌روه‌ها به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه ته‌رمی قوربانییه‌كان "له نهۆمی سێیه‌مه‌وه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه".
بارودۆخی ره‌فه‌ح چۆنه؟
به گوێره‌ی لێدوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ره‌فه‌ح زیاد له 1.3 ملیۆن ئاواره‌ی له‌خۆگرتووه كه نیوه‌ی دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه پێكده‌هێنن. وه‌لێ هه‌ندێك راپۆرتی دی، باس له‌وه ده‌كه‌ن ژماره‌ی ئاواره‌كانی ره‌فه‌ح 1.5 ملیۆن كه‌سه و هه‌ندێك له‌و ئاوارانه، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل رزگاریان بێت، شه‌ش جار شوێنه‌كانی خۆیان به‌جێهێشتووه.
لێره‌وه له كاتی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسرائیل، له 7ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، پاشان هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ژماره‌ی دانیشتوانی ره‌فه‌ح، به‌هۆی هاتنی ئاواره‌كانه‌وه، پێنج هێنده زیادیكردووه.
ئاواره‌كان له بارودۆخێكی خراپ و ناهه‌مواردا ده‌ژین، له نێو كه‌مپه قه‌ره‌باڵغه‌كان، یان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، یا له پارچه زه‌وییه‌كی ته‌سكی ته‌لبه‌ندكراوی سنوری نێوان میسر و ئیسرائیل‌دا ده‌ژین. ئه‌مه جگه له بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شاره‌كه.
پزیشكه‌كان و كارمه‌ندانی فریاگوزاری، هه‌وڵێكی زۆر ده‌ده‌ن بۆ دابینكردنی یارمه‌تییه سه‌ره‌كییه‌كان و رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له نێو ئاواره‌كان. ئه‌وه‌تا "سانتۆش كۆمار"ی پزیشك كه هه‌فته‌ی رابردوو، غه‌ززه‌ی به‌جێهێشتووه، ئاوا وه‌سفی شاری ره‌فه‌ح ده‌كات: "زیندانێكی داخراوه، ئاوه‌ڕۆی زێرابه‌كان ته‌قیون و ئاوی پیس به جۆرێك شه‌قامه‌كانی داپۆشیوه، رێگای پێویست نییه ئامبوڵانسه‌كان پێیدا تێپه‌ڕن".
رێكخراوی خێرخوازی "Action Aid" ده‌ڵێت هه‌ندێك خه‌ڵك، ناچاربوون گژوگیا بخۆن و له به‌یاننامه‌یه‌كیدا هاتووه: "له ئێستادا، هه‌مو كه‌سێك له غه‌ززه، به‌ده‌ست برسییه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنێت. رۆژانه بۆ دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانیان، له نێوان 1.5 بۆ 2 لیتر ئاویان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه سه‌لامه‌ت و پاكیش نییه".
كاره‌ساتێك به‌ڕێوه‌یه
ئه‌مریكا هۆشداری داوه‌ته ئیسرائیل، هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر شاری ره‌فه‌ح، بێ بوونی پلانێكی گوجاو، كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه كۆشكی سپی رایگه‌یاند پشتگیری ئۆپه‌راسیۆنی گه‌وره ناكات كه دۆخی ئاواره‌كانی ئه‌وێ له‌به‌رچاو نه‌گرێت.
ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، جۆ بایدن له لێدوانه‌كانیدا، بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بۆ شاری ره‌فه‌ح بكات، وتی ره‌فتاره‌كانی ئیسرائیل له غه‌ززه "سنووری به‌زاندووه".
چوارشه‌ممه، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هۆشداریدا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرشی زه‌مینی بكاته سه‌ر شاری ره‌فه‌ح، ئه‌وا "كاردانه‌وه‌ی ناوچه‌یی بێشوماری لێده‌كه‌وێته‌وه". ئه‌و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا وتی: "ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌و جۆره، به شێوه‌یه‌كی هێجگار گه‌وره، بارودۆخی مرۆیی تێكده‌دات كه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا تێكچووه و كاردانه‌وه‌ی ناوچه‌یی بێشوماری لێده‌كه‌وێته‌وه".
هه‌روه‌ها داواكارییه‌كانی خۆی بۆ "ده‌موده‌ست راگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی مرۆیی" و ئازادكردنی سه‌رجه‌م بارمته‌كان دووباره كرده‌وه.
رۆژی هه‌ینی، كارمه‌ندانی فریاگوزاری سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، رایانگه‌یاند هه‌ر پێشڕه‌وییه‌كی سه‌ربازی سوپای ئیسرائیل، بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ره‌فه‌ح، مردنی به كۆمه‌ڵێ لێده‌كه‌وێته‌وه، هه‌روه‌ها مه‌ترسی هه‌ره‌سهێنانی یارمه‌تییه مرۆییه‌كانی بهداوادێت.
جان ئیگلاند سكرتێری ئه‌نجومه‌نی نه‌رویج بۆ ئاواره‌كان، رایگه‌یاند: "نابێت له كه‌مپێكی پڕ له ئاواره‌دا، رێگه به هیچ شه‌ڕێك بدرێت" و هۆشداری دا ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیسرائیل له‌وێ فراوانتر ببێت، ئه‌وا "گۆمی خوێن" رووده‌دات.
ئاژانستی رۆیته‌رز، وێنه‌ی هه‌ندێك له ته‌رمی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی فه‌له‌ستینی بڵاوكرده‌وه كه له‌م رۆژانه‌ی دوایدا، له‌وێ به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیله‌وه كوژراون.
ئیسرائیل ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی نه‌كوژرێن، هه‌نگاوی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر و چه‌كداره‌كانی حه‌ماس، به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات له نێو خه‌ڵكی و ته‌نانه‌ت له نێو ئاواره‌كان، خۆیان حه‌شارده‌ده‌ن. حه‌ماس ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ره‌تده‌كاته‌وه.
دكتۆر سانتۆش كۆمار كه له بواری فریاگوزاریدا كارده‌كات، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هه‌مان ئه‌و بۆمبانه‌ی له خان یونس به‌كارهێنران، له ره‌فه‌ح به‌كاربهێنرێن، ئه‌وا ژماره‌ی قوربانییه‌كان، لانی كه‌م بۆ دوو یان سێ هێنده به‌رزده‌بێته‌وه، چونكه ره‌فه‌ح زۆر قه‌ره‌باڵغتره".
ئاژانسه مرۆییه‌كان، باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وان ناتوانن خه‌ڵك بگوێزنه‌وه بۆ شوێنه سه‌لامه‌ته‌كان، چونكه هێزه‌كانی ئیسرائیل له باكور جێگیربوون و ئه‌و یارمهتیانهشی رێگه‌ی پێده‌درێت بهێنرێنه ژووره‌وه بۆ كه‌رتی غه‌ززه، تا بڵێی سنورداره. ئه‌وه‌تا خاتوو جۆلێت تۆما، وته‌بێژی ئاژانستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئاواره‌كانی فه‌له‌ستین "UNRWA" ده‌ڵێت: "هه‌موو كهمپهكانمان قه‌ره‌باڵغه و ناتوانن كه‌سی دیكه له‌خۆبگرن".
چاوه‌ڕێی مه‌رگ ده‌كه‌ین
زۆربه‌ی دانیشتوانی ره‌فه‌ح ئاواره‌ن و به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی غه‌ززه‌وه هاتوون و له‌و خێمانه‌دا ده‌ژین كه له چینكۆ یان دار یا لق و چڵی دره‌خته‌كان دروستكراون و به قوماش یان مه‌وادی پلاستیكی داپۆشراون و ره‌فه‌ح دوا په‌ناگای ئه‌وانه.
به‌شی زۆری ئاواره‌كان، پێیان باشه له به‌شی خۆرئاوای شاره‌كه كه له ده‌ریاوه نزیكه بمێننه‌وه، چونكه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌شی خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه كه نزیكه له سنوری ئیسرائیله‌وه، به‌ر هێرشی سوپای ئیسرائیل بكه‌وێت.
خاتوو غاده ئه‌لكورد (غاده الكرد) كه دایكی دوو منداڵه، باس له‌وه ده‌كات له ماوه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا، شه‌ش جار ئاواره بووه و پێشبینی هێرشی سوپای ئیسرائیل ده‌كات. به‌ڵام هیواداره پێش روودانی ئه‌و هێرشه، بگه‌نه رێكه‌وتنێك بۆ راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست.
ئه‌و خاتوونه له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ماڵپه‌ڕی بی بی سی، له ماڵی یه‌كێك له خزمه‌كانی له شاری ره‌فه‌ح كه له‌گه‌ڵ 20 كه‌سی دیكه‌دا، پێكه‌وه ده‌ژین ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر هاتن بۆ ره‌فه‌ح، ئه‌وا ئێمه كۆتایمان پێدێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه چاوه‌ڕێی مه‌رگ ده‌كه‌ین، ئاخر ئێمه هیچ شوێنێكی دیكه‌مان نییه بۆی بڕۆین".
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه، له كاتی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه‌وه له 7ی تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه، تا ئێستا نزیكه‌ی 28 هه‌زار فه‌له‌ستینی كوژراون".
PM:03:33:10/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 2492
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت