نه‌واز شه‌ریف و عمران خان سه‌ركه‌وتنیان راگه‌یاند
عمران خان و نه‌واز شه‌ریف
وێستگه‌نیوز-
هه‌ردوو نه‌یار نه‌واز شه‌ریف و عمران خان سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی پاكستان سه‌ركه‌وتنیان له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا راگه‌یاند.
نه‌واز شه‌ریف بۆ لایه‌نگرانی كه له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له شاری لاهوری رۆژهه‌ڵاتی پاكستان كۆبوونه‌وه، رایگه‌یاند كه حزبه‌كه‌ی كه حزبی رابیته‌ی ئیسلامی پاكستانه، له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه.
شه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه گفتوگۆ ده‌كات بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی هاوپه‌یمانی.
له به‌رامبه‌ردا ركابه‌ره‌كه‌ی عمران خان، له زیندانه‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، داواشی له لایه‌نگرانی كرد كه به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌وه ئاهه‌نگ بگێڕن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی به سه‌ركوتكردنی حزبه‌كه‌ی وه‌سفی كرد.
نه‌واز شه‌ریف، سه‌رۆكی حزبی رابیته‌ی ئیسلامی له وتارێكدا كه له‌به‌رده‌م سه‌دان لایه‌نگری له شاری لاهور پیرۆزبایی كرد كه پارته‌كه‌ی بووه‌ته گه‌وره‌ترین پارتی په‌رله‌مانی له وڵات‌دا، داواشی له هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان كرد كه پێكه‌وه دابنیشن و حكومه‌تێك پێكبهێنن كه توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی هه‌بێت.
ئه‌نجامه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ریانخست كه سه‌ربه‌خۆكان كه له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ی عمران خان سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی پاكستان ئه‌ژمار ده‌كرێن، له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی فیدراڵی و هه‌رێمی خیبه‌ر له پله‌ی یه‌كه‌مدان، له دوای ئه‌ویش حزبی رابیته‌ی ئیسلامی دێت كه له ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی په‌نجاب پێشه‌نگه، پاشان پارتی گه‌ل دێت كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سندی كۆنترۆڵ كردووه.
نه‌واز شه‌ریف، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری پاكستان و سه‌رۆكی حزبی رابیته‌ی ئیسلامی دووپاتی كرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی، حزبه‌كه‌ی به ته‌نیا توانای پێكهێنانی حكومه‌تی نییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئێستا هه‌وڵی پێكهێنانی حكومه‌تێكی هاوپه‌یمانیی ده‌دات.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پاكستانی دووپاتكرده‌وه و له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پشتگوێ نه‌خستنی ڕاستیی سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرده‌وه.
ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامی گومانه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌ریتانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا هات له پاكی و بێگه‌ردی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و داوایانكرد لێكۆڵینه‌وه له‌و پێشێلكارییانه بكرێت كه تۆماركراون.
له كاتێكدا كه وڵاته‌كه هه‌وڵ ده‌دات بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانی ئابووری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی چه‌كداری، ڕۆژی پێنجشه‌ممه پاكستان هه‌ڵبژاردنی گشتیی ئه‌نجامدا.
هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ كێبڕكێ له‌سه‌ر 265 كورسی له كۆی 266 كورسی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ئه‌نجامدرا و هه‌ر پارتێكی سیاسی پێویستی به 133 كورسی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌جیاوازییه‌كی ساده زۆرینه‌ی ده‌نگی هه‌بێت.
PM:12:52:10/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 2256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت