ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی شه‌ڕی دوێنێی په‌كه‌كه و توركیا گه‌یشته 9 سه‌رباز
وێستگه نیوزـ
دوێنێ هه‌ینی 12ی كانوونی دووه‌می 2024 وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی ئۆپراسیۆنی چنگ-قفڵ، پێنج سه‌ربازیی تورك كوژراون و هه‌شت سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون".
دوای ئه‌و ئاماره وەزارەتەکە راگیه‌ندراوێكی دیكه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و وتی: سەرباری هەوڵی زۆری پزیشکەکان، یەکێک لەو سێ سەربازە بریندارانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیر بوو، گیانی لەدەستدا.
كاتژمێر 5ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ش، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌ی له‌سه‌ر هه‌مان شه‌ڕوپێكدادان بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: سێ لە سەربازە بریندارەکانی هه‌مان پێكدادان، گیانیان لەدەستداوە. بەمەش ژمارەی سەربازە کوژراوەکان بۆ 9 سەرباز بەرزبووەوە.
AM:09:11:13/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 2012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت