پنتاگۆن: له‌دوای ئاگربه‌ستی غه‌ززه‌وه هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانمان
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراق له پارێزگای ئه‌نبار
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن" ئاشكرایكرد كه له دوای راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئیسرائیل له غه‌ززه و ده‌ستپێكردنی ئاگربه‌ست، هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌ته سه‌ر هێزه‌كانیان له عێراق و سوریا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن" له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "به‌هۆی وه‌ستانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، گه‌شته ئاسمانییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌واڵگرییمان به‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌دا راگرت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له دوای راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له غه‌ززه هێزه‌كانیان له عێراق و سوریا هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌ته سه‌ریان.
پنتاگۆن جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه "به‌رده‌وام ده‌بین له جه‌ختكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئیسرائیلییه‌كان له‌سه‌ر گرنگی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان به‌پێی یاساكانی جه‌نگ".
به‌پێی ئاماره‌كانی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا، لە 17ـی تشرینی یه‌كه‌می ئەم ساڵەوە، 73 جار هێرشکراوەتە سەر هێزەکانیان لە عێراق و سوریا و بەهۆیانەوە 66 کەسیان بریندار بوون.
له ماوه‌كانی دواییدا ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس به نێوه‌ندگیری وڵاتانی قه‌ته‌ر و میسر و ئه‌مریكا گه‌یشتنه ئاگربه‌ستێكی كاتی كه هه‌ینی ڕابردوو دوای 48 رۆژ شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌ززه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و دوای چوار رۆژ درێژكرایه‌وه.
AM:08:27:29/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت