زەوی لە بەردەم مەترسی چەکی ئەتۆمیداییە، جەمسەرێکی نوێ لەنێوان روسیا و ئەمریکا پەیدابووە
وێستگه نیوزـ
لە راپۆرتێکی واشنتن پۆستدا کە لە لایەن دەستەی نوسەرانی دەزگاکەوە بڵاو کراوەتەوە باس لەوە دەکات جیهان دەچێتە قۆناغێکی نوێی ململانێی چەکی ئەتۆمییەوە زۆر جیاوازتر لە ململانێکانی پێشووتر.
راپۆرتەکە باس لەوەش دەکات کە ئێستا یاریزانێکی نوێ هاتووەتە نێو مەیدانی ململانێ ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و روسیا، ئەویش چینە کە لە دەیەیی داهاتوودا ئاستی تەکنەلۆجیای چەکە ئەتۆمییەکانی دەگاتە ئاستی روسیا و ئەمریکا.
بە بۆچوونی دەستەی نووسەرانی واشنتن پۆست و لەمەودوا گفتوگۆکانی سەبارەت بە چەکی ئەتۆمی دوو قۆڵیانە نابێت و سێ قۆڵیانە دەبێ، جەختیشیان لەوە کردەوە کە هێرشی چەکی ئەتۆمی لە ئێستادا زۆر لە کاتی جەنگی سارد مەترسیدارتر و چاواوەروانەکراوترە.
هەرچەندە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە چەکی ئەتۆمی بەکار نەهاتووەتەوە بەرامبەر هیچ نەتەوە و میلەتێک، بەڵام زیاتر لە 2000 تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی کراوە لە هەوا و لە ژێر زەویدا. بۆیە لە راپۆرتەکەدا نووسراوە هێز و زەبری چەکی ئەتۆمی 10 ملیۆن بۆ 100 ملیۆن هێندەی گوروشمی بۆمبێکی ئاسای دەبێت.
بە بروای دەستەی نووسەرانی راپۆرتەکە هەردوو جەمسەری ململانێکانی چەکی ئەتۆمی، روسیا و ئەمریکا، لە ئامادە باشیدان بۆ هێرشی چەکی ئەتۆمی، باسیان لەوەش کرد کە روسیا لە جەنگی دژ بە ئۆکرانیادا هەرەشەی چەکی ئەتۆمی وەکو کارتێکی فشار بە کارهێناوە کە رۆڵێکی یەکلایکەرەوەی هەبووە.
کۆمسیۆنی ستراتیژی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " چین هەوڵدەدات هێزی ئەتۆمی زیاد بکات بە ئاستێک کە پێشبڕکێ لەگەڵ چەکی ئەتۆمی ئەمریکا و سۆڤیەتا بکات کە ئەم پێشکەوتنەش نەبینراوە لە کۆتای هەشتاکانی سەدەی رابردوەوە".
لە راپۆرتەکەشدا باس لە پێشکەوتنەکانی چین کراوە، کە چەند ساڵێک لەمەوبەر نزیکەی 200 کڵاوەی ئەتۆمی هەبوو، ئێستا بڕوا دەکرێت زیاتر لە 500 کڵاوی ئەتۆمی هەبێت و ئامانجی ئەوەیە تا ساڵی 2030 زیاتر لە 1000 کڵاوی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، لە کاتێکدا دوو جەمسەرەکەی چەکی ئەتۆمی نزیکەی 1550 کڵاوەی ئەتۆمیان هەیە.
راپۆرتەکە باس لەوەش دەکات چین موشەکەکانی سەر زەوی لە ئامادە باشیدا دابنێت بۆ هەر هێرشێکی لە ناکاو؛ وە بەبەردەوامی پەرەسەندن دەکات لە چەکی دژە مانگی دەسکرد، ئۆتۆمبێلی هایپەرسۆنیک و موشەکی خولگەیی. پێنتاگۆن لە دوایین ڕاپرسی ساڵانەیدا بۆ هێزی سەربازی چین ڕایگەیاند هەوڵەکانی ئێستای چین " هەوڵەکانی پێشووی لە قەبارە و ئاڵۆزیدا دەشارێتەوە."
کۆمسیۆنی ستراتیژی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمریکا ئێستا چەتری بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی خۆی بەسەر زیاتر لە 30 هاوپەیمانی فەرمیدا درێژ دەکاتەوە کە نوێنەرایەتی یەک لەسەر سێی ئابووری جیهان دەکەن و پاراستنی ئەو هاوپەیمانییە لە سەردەمی بەرەنگاربوونەوەی ڕوسیا و چیندا کلیلی سەرەکی دەبێت بۆ ئەمریکا.
چین بەرپرسێکی شارەزای چەکی ئەتۆمی نارد بۆ واشنتن لە 6 تشرینی دووەم بۆ وتووێژکردن، دوای ماوەیەکی زۆر ڕەتکردنەوەی گفتوگۆ لەسەر سنووردارکردنی چەکی ئەتۆمی. بە بۆچوونی دەستەی نووسەرانی راپۆرتەکە ئەمە هەڵوێستێکی ئەرێنییە کە ئەمریکا دەتوانێ سوودی لێ وەرگرێت بۆ تاوتێی زیاتری ململانێکانیان
ڕۆز گۆتمۆلەر کە سەرۆکی دانوستانکاری ئەمریکا بوو لەگەڵ ڕوسیادا کاتی خۆی، پێشنیاری ئەوەی کردووە ئەمریکا هەوڵبدات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ چین و ڕوسیادا لەسەر سنووردارکردنی موشەکی مەودا ناوەند، چونکە چینییەکان لە ئێستادا هاوئاستی ئەمریکا و ڕوسیایە.
سەرچاوە: واشنتن پۆست
PM:05:08:21/11/2023
ئهم بابهته 2948
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت