حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كیان راگه‌یاند و ئیسرائیل هاته ده‌نگ
وێستگه‌نیوز-
حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كیان له ده‌ریای سوور راگه‌یاند، ئیسرائیلیش ئه‌و كاره‌ی به "كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ئێران" وه‌سف كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هیچ ئیسرائیلییه‌كی تێدا نییه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 19ی تشرینی دووه‌می 2023 ئاژانس و میدیاكانی یه‌مه‌ن له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تی یه‌مه‌نه‌وه بڵاویانكرده‌وه كه له‌ڕێگه‌ی هێزه‌كانیانه‌وه له ده‌ریای سوور ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كدا گرتووه.
كه‌ناڵی مه‌یادین له زاری سه‌رچاوه‌كانی خۆیه‌وه بڵاویكرده‌وه، هێزه ده‌ریاییه‌كانی یه‌مه‌ن 52 كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردوه كه له‌ناو كه‌شتییه ئیسرائیلییه‌كه‌دا بوون.
لای خۆیه‌وه ئیسرائیل رایگه‌یاند كه حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری به‌ریتانی و ژاپۆنی له باشووری ده‌ریای سووردا.
نووسینگه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كدا گیراوه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئیسرائیل په‌یوه‌ندی به خاوه‌ندارێتی كه‌شتیه‌كه و كارپێكردن و سه‌رنشینه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌یه‌وه نییه. ئاماژه به‌وه‌شكراوه "هیچ ئیسرائیلییه‌ك له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌دا نه‌بووه".
ده‌شڵێت "ئه‌مه‌ش كرده‌وه‌یه‌كی تری تیرۆریزمی ئێرانه كه نوێنه‌رایه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕخوازی ئێران ده‌كات له دژی هاووڵاتیانی جیهانی ئازاد، هاوكاتی كاریگه‌رییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌رامبه‌ر ئاسایشی ڕێڕه‌وی كه‌شتیوانی جیهانی".
سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێشووتر ڕایگه‌یاندبوو، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كه له ده‌ریای سوور بووه.
حوسییەکان کە هاوپەیمانی تارانن، وەک هاوسۆزی لەگەڵ چەکدارە فەلەستینیەکانی حەماس کە لە 7ی مانگی 10 ەوە لە کەرتی غەززە لە شەڕدایە لەگەڵ ئیسرائیل، مووشەکی دوورمەودا و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە.
هەفتەی ڕابردوو ڕێبەری حوسییەکان ڕایگەیاند؛ هێزەکانیان هێرشی زیاتر بۆ سەر ئیسرائیل دەکەن و دەتوانن کەشتییە ئیسرائیلییەکان لە دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەب بکەنە ئامانج.
AM:12:15:20/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 8400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت