واشنتۆن پۆست: رێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ راگرتنی شهڕ نێوان ئیسرائیل و حەماس لەئارادایە
         
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز- AFP
		
بهپێی رۆژنامهی واشنتۆن پۆست، رێككهوتنی سهرهتایی بۆ راگرتنی شهڕو پێكدادانهكانی نێوان ئیسرائیل و حهماس له ئارادایه.
	
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی رۆژی شەممە 18ی تشرینی دووهمی 2023، بە پشتبەستن بە "سەرچاوە ئاگادارەکان" بڵاویکردەوە، کە ئیسرائیل و حەماس گەیشتوونەتە سەرەتایەک بۆ رێککەوتنێک کە لەلایەن ئەمریکاوە نێوەندگیری دەکرێت.
	
بەپێی رێکەوتنەکە دەیان ژن و منداڵ ئازاد دەکرێت کە لە غەززە بە بارمتە گیراون لە بەرامبەر وەستاندنی شەڕەکان بۆ ماوەی پێنج رۆژ.
	
رۆژنامەکە بڵاویکردەوە، رەنگە لەماوەی چەند رۆژێکدا ئازادکردنی بارمتەکان دەستپێبکات و ببێتە هۆی وەستانی یەکەم قۆناغ لە ململانێی ئێستای غەززە.
	
رێککەوتنەکە شەش لاپەڕەیە، ئەگەر جێ بەجێبکرێت.
	
        
        AM:09:11:19/11/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1288
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت