ئه‌مریكا ده‌ستگیركردنی‌ به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ داعشی‌ راگه‌یاند


وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ سوریا، به‌رپرسێكی باڵای رێكخراوی‌ تیرۆریستی‌ "داعش"یان ده‌ستگیر كردووه‌.


فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ له‌ باكوری سوریا هه‌ڵمه‌تێكیان به‌ هه‌لیكۆپه‌ته‌ر ئه‌نجام دا و توانییان به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستگیر بكه‌ن.

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی‌ سوپای‌ ئه‌مریكا (CENTCOM) ده‌ڵێت: "له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا (ئه‌بو هه‌لیل ئه‌لفه‌دعانی)، به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆن و ئاسانكاریی داعش له‌ سوریا، ده‌ستگیركراوه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "ئه‌لفه‌دعانی به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌ سه‌رانسه‌ری تۆڕی داعش له‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌".

ترۆی گارلاك، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "ده‌ستگیركردنی به‌رپرسانی داعشی وه‌ك ئه‌لفه‌دعانی توانای ئێمه‌ بۆ دیاریكردن و به‌ ئامانجگرتن و دوورخستنه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ زیاد ده‌كات".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هیچ هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی زیانی گیانی پێنه‌گه‌یشتووه‌".


AM:09:42:26/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو