سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل: له لێواری رێكه‌وتنێكی مێژووییداین له‌گه‌ڵ سعودیه
بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له رێكخراوی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد كه له لێواری رێكه‌وتنێكی مێژووییدان له‌گه‌ڵ وڵاتی سعودیه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئه‌یلولی 2023، بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتی: "ئیسڕائیل له‌سه‌ر لێواری رێكه‌وتنێكی ئاشتی مێژووییه له‌گه‌ڵ سعودیه‌دا".
له وتاره 25 خوله‌كییه‌كه‌یدا نه‌تانیاهۆ به تۆنێكی گه‌شبینانه قسه‌ی ده‌كرد و نه‌خشه‌یه‌كی پیشاندا كه ئیسڕائیلی ده‌رده‌خست له‌و كاته‌دا كه له ساڵی 1948 دا دامه‌زرا و په‌راوێزخرابوو، هه‌روه‌ها شه‌ش وڵاتی دیكه‌ش كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی كرده‌وه، چوار وڵاتییان له ساڵی 2020 دا به‌پێی رێككه‌وتنه‌كانی ئیبراهیم په‌یوه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیلدا ئاسایی كرده‌وه.
وتیشی: "هیچ گومانێك له‌وه‌دا نییه كه رێككه‌وتنه‌كانی ئیبراهیم مژده‌ی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رده‌مێكی نوێی ئاشتییان دا. به‌ڵام باوه‌ڕم وایه ئێمه له‌سه‌ر لێواری رێككه‌وتنێكی دراماتیكیترداین، ئاشتییه‌كی مێژوویی له نێوان ئیسڕائیل و سعودیه‌دا. ئاشتی له نێوان ئیسڕائیل و سعودیه‌دا به راستی رۆژهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی نوێ دروست ده‌كات".
له ئێستادا چه‌ندین به‌ربه‌ست هه‌ن له‌به‌رده‌م رێككه‌وتنێكی له‌وجۆره‌دا، له‌وانه‌ش داواكانی سعودیه بۆ به‌ره‌وپێشچوون له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی فه‌ڵه‌ستینیدا، كه حكومه‌ته‌كه‌ی ئیسڕائیل ئه‌وه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
سعودییه‌كان هه‌وڵی رێككه‌وتنێكی به‌رگریش ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا و یارمه‌تییان ده‌وێت له بونیادنانی به‌رنامه‌یه‌كی سڤیلی ئه‌تۆمی تایبه‌ت به خۆیان.
له‌م هه‌فته‌یه‌دا محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه له چاوپێككه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ فۆكس نیوز وتی: "دوو لایه‌نه‌كه نزیك بوونه‌ته‌وه له رێككه‌وتنێك"، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی نه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كه ئه‌مه‌یكا سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات. هه‌روه‌ها هیچ ورده‌كارییه‌كه‌شی نه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سعودییه‌كان هه‌وڵی چی ده‌ده‌ن بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.
نه‌تانیاهو راشیگه‌یاند كه "فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كرێت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سوود له ئاشتییه‌كی به‌رفراوانتر وه‌ربگرن".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته ئه‌وانیش به‌شێك بن لێی، به‌ڵام نابێت دژی بوه‌ستنه‌وه".
مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له میانه‌ی وتاره‌كه‌یدا له رۆژی پێنجشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هیچ ئاماژه‌یه‌كی نه‌دا له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان ئیسڕائیل و سعودیه‌دا. به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ململانێكه‌ی نێوان ئیسڕائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌بێت سه‌نگی هه‌موو شته‌كان بن، ململانێكانیش له دوای رێككه‌وتنه‌كانی ئیبراهیمه‌وه خراپتر بوون.
مه‌حمود عه‌باس راشیگه‌یاند كه " ئه‌وانه‌ی پێیانوایه كه ده‌كرێت ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بكه‌وێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین چێژ له مافه ره‌وا نیشتیمانییه‌كانییان وه‌ربگرن، هه‌ڵه‌ن".
PM:09:59:22/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت