ئه‌ردۆغان دیكۆری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له‌گه‌ڵ ره‌نگی هاوڕه‌گه‌زخوازان لێ تێكده‌چێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری توركیا دیكۆری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له‌گه‌ڵ ره‌نگی هاوڕه‌گه‌زخوازان لێ تێكده‌چێت و بێزاری خۆی له ره‌نگه‌كان ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت ناڕه‌حه‌ت بووه به به‌كارهێنانی "ڕه‌نگه‌كانی هاوڕگه‌زخوازان" له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی توركیا بڵاویكرده‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا ویستوویه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆتیرێش سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا باس دیكۆری هۆڵی رێكخراوه‌كه بكات به مه‌به‌ستی هاندان بۆ ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، رازاندرابووه‌وه.
كه‌ناڵی هابیرتورك و ئه‌وانی دیكه‌ش له زاری ئه‌ردۆ‌غانه‌وه بڵاوییان كرده‌وه كه سه‌رۆكی توركیا وتوویه‌تی: "یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه زۆر بێزاری كردم ئه‌وه‌یه كه كاتێك ده‌چیته هۆڵی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، ره‌نگه‌كانی هاوڕه‌گه‌زخوازان له‌سه‌ر قادرمه‌كان و شوێنه‌كانی دیكه‌ش ده‌بینی".
ئه‌ردۆغان كه زۆرجار ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێڵ جی بی تی به "لاده‌ر" ناودێر ده‌كات، ده‌ڵێت: "له ئێستادا چه‌نده هاوڕه‌گه‌زخواز له جیهاندا هه‌ن؟ ئه‌وان هه‌رچه‌نده مافی خۆیانیش بێت بۆ مافه‌كانیان هه‌نگاو هه‌ڵبگرن، ده‌بێت بزانن ئه‌وانه‌ش كه دژی هاوڕه‌گه‌زخوازانن به هه‌مان شێوه مافیان هه‌یه".
به‌ڵام هه‌ندێك له كاربه‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن ره‌نگه ئه‌ردۆغان 17 ره‌نگه‌كه‌ی په‌یوه‌ست به " ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام" و رازاندنه‌وه‌ی به‌شێك له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له‌گه‌ڵ ره‌نگه‌كانی مافی هاوڕه‌گه‌زخوازاندا لێتێكچووبێت.
ئه‌وان ده‌ڵێن له كاتێكدا كه گۆتیرێش به ئاشكرا پشتگیری له مافه‌كانی هاوڕه‌گه‌زخوازان ده‌كات و دژی جیاكاری قسه‌ی كردووه، به‌ڵام هیچ ره‌نگێكی په‌لكه‌زێڕینه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازان له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا نییه كه هانی مافه‌كانی هاوڕه‌گه‌زخوازان بدات.
17 ره‌نگه‌كه‌ی ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام، كه رابه‌رانی جیهان له ساڵی 2015 دا رێككه‌وتن له‌سه‌ری و واده‌ی كۆتاییشی ساڵی 2030 ده‌بێت، كۆمه‌ڵێك كاری جیهانین كه ده‌بێت تاوه‌كو ساڵی 2030 ئه‌نجام بدرێن، كاره‌كانیش بریتین له بنه‌بڕكردنی برسێتی و هه‌ژاریی توند و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و نایه‌كسانی، هه‌روه‌ها پشتگیریكردن له یه‌كسانی ره‌گه‌زیی.
هاوڕه‌گه‌زخوازیی له توركیادا تاوان نییه، به‌ڵام توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر هاوڕه‌گه‌زخوازان له توركیا شتێكی بڵاوه، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردووه‌وه سه‌ركوتكاری پۆلیس دژی گردبوونه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازان توندتر بووه‌ته‌وه.
حكومه‌تی توركیا كه له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغان و پارتی ئاكه‌په‌وه رابه‌رایه‌تی ده‌كرێت و بنچینه‌یان ئیسلامییه، هه‌ڵوێستییان به‌رامبه‌ر ئازادی هاوڕه‌گه‌زخوازان توندتر كردووه‌ته‌وه.
PM:06:49:22/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت