بایدن: هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كه‌م زرێپۆشی ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكی ده‌گاته ئۆكرانیا
دیمەنێک لە دیدارەکە
وێستگهنیوزـ
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگەیاند، به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی توانا سه‌ربازییه‌كانی كیێڤ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مۆسكۆ، هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كه‌م زرێپۆشی ئه‌برامزی ئه‌مریكی ده‌گاته ئۆكرانیا.
بایدن، له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، كه دووه‌مین دیداری نێوانیان بوو له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئۆكرانیا له 24ـی شوباتی ساڵی رابردوو، رایگه‌یاند، هیچ رێگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م كۆنگریسی ئه‌مریكا نییه، جگه له په‌سه‌ندكردنی پاكێجی هاوكارییه‌كان بۆ ئۆكرانیا. باسی لەوەشکرد: "هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كه‌م زرێپۆشی ئه‌برامزی ئه‌مریكی ده‌گاته ئۆكرانیا، من پشت به زیره‌كی و دانایی كۆنگرێس ده‌به‌ستم".
پێشتر واشنتن به‌ڵێنی پێدانی 31 زرێپۆشی ئه‌برامزی به ئۆكرانیا دابوو، كه له چوارچێوه‌ی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ كیێڤ به بڕی 43 ملیار دۆلاره.
دیمتری میدڤیدیڤ، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رووسیا پێشتر رایگه‌یاندبوو، دووژمنه‌كانی رووسیا، به‌هێزه‌وه دۆخه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م ده‌به‌ن.
راشیگه‌یاندبوو، گومان له‌وه‌دانییه ئه‌گه‌ر مه‌ترسی دروستبوونی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م هه‌بێت، ئه‌وه دووژمنهكانمانن به‌هێزه‌وه ده‌یانه‌وێ ئه‌وه رووبدات.
لە دەستپێکی جەنگی رووسیا-ئۆکرانیاوە تا ئێستا ئەمریکا بە گوژمەی زیاتر لە 43 ملیار دۆلار هاوکاری سەربازیی پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتییان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
AM:09:56:22/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1644
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت