یاسای پۆشاك و حیجاب له ئێران سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارانی ئێران ره‌زامه‌ندییان دا بۆ جێبه‌جێكردنی یاسایه‌ك كه سزای زیندانیی ئه‌و خانمانه دەدات كه پێشێلی رێككاره‌كانی پۆشاك و حیجاب ده‌كه‌ن.
یاساكه به‌ناوی "پشتیوانی له كتلوری حیجاب و پۆشاك" دارێژراوه و خراوه‌ته ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌زمونییه‌وه بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ و په‌رله‌مانتارانی ئێران پشتیوانی له جێبه‌جێكردنی ده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌سه‌ندكردنی یاساكه پێویستی به ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاریی ده‌ستوری ئێرانه.
به‌پێی یاساكه، ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند بكرێت و بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌مه‌ودوا هه‌ر خانمێكی ئێرانی رێككاره‌كانی پۆشینی حیجاب و جلوبه‌رگی په‌سه‌ندكراو پێشێل بكات، سزای زیندانیی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
قووتكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه له ئێران له سه‌روبه‌ندی ساڵیادی شه‌هیدكردنی ژینا ئه‌مینی، كچه كوردی ئێرانه كه له‌سه‌ر پۆشینی حیجاب له‌لایه‌ن پۆلیسی ره‌وتی ئێرانه‌وه شه‌هید كرا.
ژینا ئەمینی كه ناوه پێناسەییهكهی مەھسا ئەمینی-یه له 22ی ته‌مموزی 2000 له شاری سەقز بوو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان له‌دایكبووه، ڕۆژی 13ی ئەیلولی 2022 لە تاران بە بیانووی نەگونجاویی حیجابەکەی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشت-ه‌وه دەستبەسەر کرا و بەھۆی ئەشکەنجە و لێدان کەوتە کۆماوە و دوای سێ ڕۆژ و لە 16ی ئەیلولی 2022، لە نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش وایكرد خۆپیشاندان له ئێران ده‌ستپێ بكات و گرژی و ئاڵۆزی زۆرێك له شاره‌كانی ئێرانی گرته‌وه.
PM:04:50:20/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت