شه‌ڕی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان ده‌ستیپێكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
شه‌ڕی نێوان ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان ده‌ستیپێكرده‌وه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له هه‌رێمی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ ده‌ستپێكرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له هه‌رێمی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باخ راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "بۆ سه‌پاندنی یاسایه"، به‌وه‌ش شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته و ئه‌رمینیا ده‌ستیپێكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجاندا هاتووه كه "به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی رێزگرتن له‌وه‌ی كه له ڕێككه‌وتنی سێ قۆڵی (مۆسكۆ - باكو - یه‌ریڤان)دا هاتووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئیستفزازی به‌رفراوان له ناوچه‌ی ئابووری قه‌ره‌باغ و چه‌كداماڵینی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌رمینیا و ده‌ركردنیان له خاكه‌كه‌مان و بێلایه‌نكردنی ژێرخانی سه‌ربازییان و دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، ئۆپه‌راسیۆنێكی سنوورداری دژه‌تیرۆرمان له ناوچه‌كه ده‌ستیپێكردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدراوه كه هێزه‌كانی ئاشتیپارێزی روسیا و ناوه‌ندی چاودێری ئاگربه‌ست له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی ئازه‌ربایجان له قه‌ره‌باغ ئاگاداركراونه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمینیا رایگه‌یاند كه بارودۆخه‌كه له‌سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان رێژه‌یه‌ك ئارامه.
به‌پێی ئاژانسی روسیا ئه‌لیه‌وم، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئازه‌ربایجان هاوكاته له‌گه‌ڵ مه‌شقه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌رمینیا 2023 كه دوێنێ ده‌ستیپێكرد و تا سبه‌ینێ 20ی ئه‌یلول به‌رده‌وام ده‌بێت.
PM:02:07:19/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 3364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت