"به‌ھۆی لافاوه‌وه له یه‌ك شاری لیبیا 11 ھه‌زار و 300 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه"
وێستگه‌نیوز-
نووسینگه‌ی رێكخراوی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه ژماره‌ی قوربانییانی لافاوه‌كه‌ی شاری ده‌رنه‌ی لیبیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه و 11 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
نووسینگه‌ی رێكخراوی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ھه‌ماھه‌نگیی كاروباری مرۆیی (UNOCHA) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ھۆی دروستبوونی لاوفاوهوه له شاری ده‌رنه ڕۆژھه‌ڵاتی لیبیا گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 100 ھه‌زار و 300 كه‌س و 10 ھه‌زار و 100 كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێنن.
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ھه‌ماھه‌نگیی كاروباری مرۆیی ده‌ڵێت: "به‌ھۆی لافاوه‌وه له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی ڕۆژھه‌ڵاتی لیبیا له ده‌ره‌وه‌ی شاری ده‌رنه، 170 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌ھۆی لافاوه‌كه‌وه، 40 ھه‌زار كه‌س له ڕۆژھه‌ڵاتی لیبیا ماڵوحاڵی خۆیان به‌جێھێشتووه و وه‌ك ئاواره ڕوویان له ناوچه‌كانی باكووری ڕۆژھه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته كردووه".
راشیگه‌یاندووه كه پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی ڕۆژھه‌ڵاتی لیبیا به‌رزببنه‌وه، له‌كاتێكدا تیمه‌كانی گه‌ڕان و ڕزگاركردن له ھه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ھۆی لافاوه‌كه‌وه بێسه‌روشوێنن.
ڕۆژی 10ی ئه‌م مانگه زریانی "دانیال" ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی ڕۆژھه‌ڵاتی لیبیا له‌وانه‌ش شاره‌كانی بنغازی، به‌یزا، سووسه و ده‌رنه‌ی گرته‌وه كه به‌ھۆیه‌وه لافاو له‌و شارانه دروستبوو كه زیانێكی زۆری گیانی و ماددی لێكهوتهوه.
PM:08:49:17/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1988
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت