فه‌ره‌نسا ده‌ستبه‌سه‌ركردنی باڵیۆزه‌كه‌ی له نه‌یجه‌ر راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌ستبه‌سه‌ركردنی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له وڵاتی نه‌یجه‌ر راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له ئێستادا ناوبراو "به‌شه‌خۆراكی سه‌ربازی" ده‌خوات.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ناوچه‌ی ساومور ئین ئۆكسوا له ناوه‌ڕاستی ڕۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وتی: "له كاتێكدا قسه له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌كه‌م، له نه‌یجه‌ر باڵیۆز و ستافێكی دیپلۆماسیمان هه‌یه، كه له باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا به بارمته گیراون".
وتیشی: "ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ی له 26ی ته‌مموزدا محه‌مه‌د بازومی، سه‌رۆكی نه‌یجه‌ری له‌كارخست، له‌ئێستادا باڵیۆزی فه‌ره‌نسا و تیمێكی باڵیۆزخانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردووه".
پێشتر دادگایه‌ك له نه‌یجه‌ر به پشتبه‌ستن به داواكارییه‌ك كه له‌لایه‌ن حوكمڕانی سه‌ربازیی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه پێشكه‌شكرابوو، بڕیاری ده‌ركردنی سیلڤاین ئیتی، باڵیۆزی فه‌ره‌نسای له‌و وڵاته ده‌ركردبوو.
تائێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ره‌نسا داواكارییه‌كانی كشانه‌وه‌ی هێز و دیپلۆماتكاره‌كانیان له نه‌یجه‌ر ره‌تكردووه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و گروپه چه‌كداریه به كوده‌تاچیی ناوده‌بات و ده‌ڵێت، ده‌سه‌ڵاتیان ناشه‌رعییه.
له 27ی ته‌مموزی ئه‌مساڵدا سه‌ربازانی سوپای نه‌یجه‌ر له كارلابردنی محه‌مه‌د بازوم سه‌رۆكی وڵات و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی و داخستنی سنووره‌كان و سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له وڵاته‌كه راگه‌یاند.
AM:08:45:16/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2044
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت