گۆڕدراوه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا گه‌یشته توركیا و 9 توشبوو تۆمار كرا
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
		
		
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی توشبونی 9 كه‌سی به گۆڕدراوه نوێیه‌كه‌ی ڤایرسی كۆرۆنا راگه‌یاند كه به گۆڕدراوی ""إیریس" Eris ناسراوه.
		
	
فه‌خره‌دین قۆجه، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا رایگه‌یاند كه هه‌ر 9 توشبوه‌كه خه‌ڵكی یه‌ك ناوچه‌ی توركیا و به‌هۆی تێكه‌ڵبونیان به كه‌سانی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
	
	
قۆجه وتیشی: بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه مه‌ترسیدار نییه و پێویست به دڵه‌راوكێ ناكات، هاوڵاتیان ده‌توانن ژیانی ئاسایی خۆیان به‌ڕێ بكه‌ن.
	
	
ناوه زانستییه‌كه‌ی گۆڕدراوی "إیریس" Erisبه‌ریتیه له "EG.5" و رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت كه ئه‌م گۆڕدراوه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست ناكات و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش له‌به‌رده‌ستدا نییه كه له گۆڕدراوه‌كانی پێشوو مه‌ترسیدارتر بێت.
	
	
ئه‌م گۆڕدراوه بۆیه‌كه‌مجار له مانگی شوباتی ئه‌مساڵ بڵاوبوه‌وه‌و گه‌یشتوه‌ته چه‌ند وڵاتێكی جیهان، له نیشانه‌كانیشی ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ توشی "تا" و كۆكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و گۆڕانكاری به‌سه‌ر هه‌ستی تا و بۆنیدا دێت و توشبوو ئاو به لوتیدا دێته‌خوارێ و به‌رده‌وام هه‌ست به ماندویه‌تی ده‌كات و توشی هه‌وكردنی قوڕگیش ده‌بێت.
 
        
        PM:02:00:15/09/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2120
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت