وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تاران
هەردوو وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق
وێستگهنیوزـ
وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجامبدات.
فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران و لەلایەن حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیانی هاوتا ئێرانییەکەیەوە پێشوازیلێکرا.
میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە: "سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ تاران پەیوەندیدارە بە پرسی داماڵینی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چەک".
ئاماژەیان بەوەشکردووە: "لە میانەی سەردانەکەیدا، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، وەزیری دەرەوە، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێراندا کۆدەبێتەوە".
PM:12:46:13/09/2023
ئهم بابهته 1152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت