ئه‌ردۆغان وتاری سه‌ركه‌وتنی خوێنده‌وه‌و وتی: بای بای كه‌مال


وێستگه‌ نیوزـ

به‌پێی ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی توكیا، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان 52%ی 52.08% و كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو 47.92%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌و رێژه‌یه‌ش بێتت ئه‌ردۆغان بۆ 5 ساڵی داهاتوو ولایه‌ته‌كه‌ی له‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌دا نوێ ده‌بێته‌وه‌.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ شاری ئیسته‌نبوڵ وتارێكی خوێندنه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی خۆی له‌ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و وتی: سوپاسی گه‌له‌كه‌م ده‌كه‌م كه‌ هه‌لی ئه‌وه‌یان پێدامه‌وه‌ بۆ پێنج ساڵی دیكه‌ به‌رپرسیارێتی له‌ ئه‌ستۆ بگرم.

ئه‌ردۆغان ماڵئاوایی له‌ كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو، ركابه‌ری سه‌ره‌كیی خۆی كرد و وتی: "بای بای كه‌مال..ده‌بێت پارتی گه‌لی كۆماری له‌سه‌ر ئه‌و شكسته‌ لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ بكه‌ن."

"چه‌ندین جار وتمان هه‌نگاوه‌ پیرۆزه‌كانمان په‌كی ناكه‌وێت و ئه‌وانه‌ بێهیوا ناكه‌ین كه‌ پشتیان به‌ ئێمه‌ به‌ستوه‌، ئێستا ده‌رگای 100 ساڵه‌ی توركیامان كرده‌وه‌و به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ هه‌موو توركیا سه‌ركه‌وت"، ئه‌ردۆغان وای وت.

ئه‌ردۆغان جه‌ختیشیكرجه‌وه‌ كه‌ ده‌ستبه‌رداری ئامانجه‌كانمیان نابن و كسیش ناتوانێت ده‌ست بۆ ئازادییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌رێت و رێگه‌ی یه‌كڕیزی و یه‌كگرتویی لێ بگرێت.


PM:08:41:28/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 2288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت