ئیسرائیل: پێشهاتی نه‌رێنی له دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران هه‌یه 
        
                
        
        
        
          
وێستگه نیوزـ
		
		
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه پێشهاتی نهرێمی له دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران‌دا هه‌یه كه وا له ته‌لئه‌بیب ده‌كات په‌نا بۆ كاری سه‌ربازی به‌رێت.
		
	
هیرتسی هێڵڤی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه باسی له‌وه كرد كه ئێران له بواری پیتاندنی یۆرانیۆمدا له هه‌موو كات زیاتر پێشكه‌وتوه‌و ئه‌م پێشهاته‌ش بۆ ئیسرائیل نەرێنییە.
	
	
وتیشی: بێ خەم نین بەرامبەر بەوەی ئێران سەرقاڵیەتی تارانیش نیگەرانییەکانی ئێمەی پێ ئاسان نییە.
	
	
پێشتریش یواف گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەرەشەی ئەوەی لە تاران کردبوو کە ئەگەر بریار بدات پیتاندنی یۆرانیۆم بگەیەنێتە رێژەی 90٪، ئەوا باجێکی قورس دەدات.
        
        PM:03:58:23/05/2023 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									2284
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت