وه‌زیره لهكارلابراوهكهی ئیسرائیل هۆشداری سه‌باره‌ت به دۆخی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات
وێستگه نیوز-
وه‌زیری به‌رگری له‌كارلابراوی ئیسرائیل هۆشداری دا له‌وه‌ی كه‌لێنێكی گه‌وره له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسرائیلی دروست بووه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشه‌كه‌ی دروست ده‌كات.
له كاتێكدا وڵاتی ئیسرائیل به‌هۆی پرۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای دادوه‌ری له كێشه‌دایه و خۆپیشاندانی به‌رفراوان له‌و وڵاته ده‌ستی پێكردووه، یواف گالانت وه‌زیری به‌رگری له‌سه‌ر كارلابراوی ئیسرائیل هۆشداری دا له مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له دانیشتنێكی داخراودا و له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی ده‌ره‌وه و ئاسایش له باره‌گای كنیستی ئیسرائیلی، یواف گالانت وه‌زیری به‌رگری له‌سه‌ر كارلابراوی ئیسرائیل وتی: "ئه‌و كه‌لێنه گه‌وره‌یه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسرائیل دروست بووه ره‌نگه پاڵنه‌ر بێت تا دوژمنانی وڵات كرده‌وه‌ی ئه‌منی و سه‌ربازی له دژی ئه‌نجام بده‌ن".
گالانت كه له‌لایه‌ن بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیله‌وه له‌سه‌ر ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی پرۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای دادوه‌ری له پۆسته‌كه‌ی لابرا، وتی: "پێگه‌ی ئیسرائیل له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا له‌ژێر چاودێریدایه".
هاوكات لیژنه‌ی ده‌ستووری كنیست خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م و سێیه‌می بۆ هه‌مواركردنه دادوه‌رییه‌كان كرد و په‌سه‌ندی كردن و بڕیاره له كاتێكی دواتری ئه‌مڕۆدا سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، بخرێته به‌رده‌ست په‌رله‌مان تا په‌سه‌ندی بكات.
لای خۆیه‌وه ئیسحاق هۆتسوغ سه‌رۆكی ئیسرائیل داوایكرد ده‌ستبه‌جێ كاره‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی سیستمی دادوه‌ری رابگیرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له ته‌لئه‌بیبی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌رانی ناڕازی دژی هه‌مواركردنه‌وه‌كه، روویدا.
AM:10:42:27/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1996
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت