به‌ڤیدیۆ..لوبنانییه‌كان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر بانكێكی وڵاته‌كه‌یان
وێستگه نیوزـ
ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی پاره‌یان له بانكی لوبنان داناوه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ناڕه‌زایی توندنیان به‌رامبه‌ر چه‌ند رێوشوێنێكی بانكه‌كه ده‌ربڕی و تایه‌یان له به‌رده‌م بانكه‌كه‌دا سوتاند.
ناڕه‌زاییه‌كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی "هاواری خاوه‌ن پاره‌كان" بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه رێكخرابوو كه پاره‌یان له بانكی لوبنان داناوه‌و ئێستا ناتوانن وه‌ری بگرنه‌وه، هاوڵاتییه نارازییه‌كان به هێرشكردنه‌سه‌ر ده‌روازه‌كانی بانكه‌كه و سوتاندنی تایه ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر رێوشوێنه‌كانی بانكه‌كه بۆ دانه‌وه‌ی پاره به خاوه‌ن پاره‌كان ده‌ربڕی.
خاوه‌ن پاره‌كان پێیان وایه رێوشوێنه‌كانی بانكی لوبنان سته‌مكارانه‌یه و وایكردوه كه به ئاسانی نه‌توانن پاره‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه.
PM:08:11:24/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت