ئێران و سعودیه‌ رێككه‌وتن و باڵیۆزخانه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

ئێران و عه‌ره‌بستانی سعودی لەسەر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان رێکەوتن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لەماوەی دوو مانگدا باڵیۆزخانەکانیان بکەنەوە.

به‌پێی میدیاكانی جیهان تاران و ریاز نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ردوولا بە نێوەندگیری چین لە پەکین کراوە و  دواتریش هەر سێ لا راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوکردەوەو تیایدا سوپاسی هەوڵەکانی عێراق و عوممانیشیان كردوه‌ بۆ لێك نزیككردنه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاته‌كه‌.

لە راگەنەدراوە هاوبەشەکەدا هاتووە کە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سعودیە بۆ ئامادەکارییەکان  کۆدەبنەوە ز بڕیاریشه‌ لەماوەی دوو مانگدا باڵیۆزخانەکانیان بکەنەوە.

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ گرژیی دیپلۆماسی كه‌وتوه‌ته‌ نێوان ئێران و سعودیه‌ و چه‌ندینجاریش عێراق هه‌وڵی نێوه‌ندگیریی داوه‌و به‌رپرسانی هه‌ردوولاش له‌ به‌غدا كۆبونه‌وه‌یان كردوه‌.


PM:04:01:10/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت