له ماوه‌ی 20 خوله‌كدا دوو بومه‌له‌رزه‌ی دیکە سنوری توركیا و سوریای هه‌ژاند
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه دوو بومەلەرزەی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ناوچەی سنوری نێوان تورکیا و سوریایان ھەژاند.
ماوه‌ی رودانی نێوان دوو بومه‌له‌رزه‌كه ته‌نها 20 خولهك جیاوازییان هه‌بووه‌و گوڕی هه‌ردوكیشیان به‌پێوه‌ری رێخته‌ر 5 پلە بووه.
بومه‌له‌رزه‌كان لە ناوەندی تورکیاوه رویانداوه و دانیشتوانی ناوچە سنوریەکانیش هەستیان پێکردوە.
بەرەبەیانی دوێنێ، لە کاتژمێر چواردا بومەلەرزیەک بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر و بە قوڵایی حه‌وت کیلۆمەتر لە تورکیادا روویدا و چەقی بومەلەرزەکە لە پارێزگای مەڕەش بوو، کە دواتر بومەلەرزەیەکی دیکەش بە گوڕی 7.5 پلە روویدا و تائێستا 3549 گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 22168 بریندارن و 8 هه‌زاری دیكه‌ش رزگاركراون.
به‌وهۆیه‌شه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ماوه‌ی 7 رۆژ ماته‌مینیی راگه‌یاند و بۆ ماوه‌ی 3 مانگیش 10 پارێزگای خسته باری نائاساییەوە.
کاریگەری بومەلەرزەکان سوریا و بەشێکی رۆژئاوای کوردستانیشی گرتەوە و له‌وێ 1970 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاترله 2 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەکانهوه بەدەر لە زیانە گیانییەکان بەشێکی زۆری باڵەخانەکان داڕماون و تا ئێستاش گەڕان بەدوای قوربانیانی دیکە لەژێر پاشماوەی باڵەخانەکاندا بەردەوامە.
PM:07:02:07/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 6316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت