وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید: سوتاندنی كتێبه پیرۆزه‌كان یاساییه
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له‌سه‌ر روداوی سوتاندنی قورئانی پیرۆز له پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند كه "سوتاندنی كتێبه پیرۆزه‌كان به‌پێی یاساكانی وڵاته‌كه‌ی، كارێكی یاساییه، به‌ڵام حكومه‌ت پشتیوانیی ئه‌و جۆره كارانه ناكات".
تۆبیاس بیلسترۆم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند كه یاساكانی وڵاته‌كه‌ی رێگه به سوتاندنی كتێبه پیرۆزه‌كان ده‌دات، به‌ڵام وه‌ك حكومه‌ت هه‌رگیز پشتیوانی له‌و جۆره كارانه ناكه‌ن.
وه‌زیره‌كه‌ی سوید پێش چونه‌ناو كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند كه حكومه‌ت رونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و روداوه داوه و به هه‌مووانی راگه‌یاندوه كه ئازادیی راده‌ربڕین له وڵاته‌كه‌یدا بونی هه‌یه.
"ئێمه پشتیوانی له‌و كه‌سانه ناكه‌ین كه ئه‌و كاره‌یان كردوه، به‌ڵام به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی ئێمه‌یه و حكومه‌ت هه‌رگیز پشتیوانی له سوتاندنی كتێبه پیرۆزه‌كان ناكات"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید وای وت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی هەینی 20ی كانونی دووه‌می2023، لە خۆپێشاندانێکدا لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، راسموس پالودان، کەسایەتیی سیاسیی راستڕەوی توندڕه‌وی سویدی-دانیمارکی کۆپییەک لە قورئانی پیرۆزی سوتاند.
ئەوە یەکەم جار نییە راسموس پالودان ئەو کارە دەکات، ساڵانی پێشووش کاری هاوشێوەی کردوە و ناڕەزایی موسڵمانانی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
PM:10:47:23/01/2023
ئه‌م بابه‌ته 2912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت